پرسیار // ئایا دروستە پەنجە بجولێنین لە كاتی تەحیات خوێندن دا ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە پەنجە جولاندن سێ وتە هەیە :
یەكەم // هەندێك زانا دەلێن نابێت پەنجە بجولێنیت ، كە ئەمە وتەی حنابلە ، شافعی ، حنفی ، هەندێک مالكی ، ابن رشد ، ابن العربی ، ابن حزمە .
دووەم // هەندێك زانا دەلێن سونتە پەنجە بجولێنیت ، كە ئەمە ووتەی هەندێک لە شافعی ، هەندێک حنابلە ، مالكی ، ابن باز ، ابن عثیمین ، ئەلبانییه.
سێیەم // هەندێك زانا دەلێن هەردووكیان دروستە مەبەستی پێ بجولێنی یان نە جولێنی كە ئەمە لە ووتەی قرطبی و صنعانی یە .
هۆكاری جیاوازییەكە ئەوەیە ئایا ئەو فەرموودەی هاتووە کە باسی جولاندنی پەنجە دەكات راستە یان لاوازە .
فەرموودەی وائل بن حجر دەفەرمووێت : (( ثم رفع إصبعه فرٲيته يحركها يدعو بها )) اخرجە ابو داود (۷۱۳) ، واتە : پاشان پەنجەی خۆی بەرز كردەوە بینیم دەی جوولاند دوعای پێ دەکرد .
حنفیەكان دەلێن : پەنجە بەرز دەکرێتەوە لە كاتی گەیشتن بە نەفی و شایەتی هێنان ، واتە كاتێك دەلێت : ((لا ....)) وە پەنجە دادەنێیت لە كاتی اثبات .
شافعیەكان دەلێن : بەرز دەكەیت كاتێك دەلێی (( الا الله )) .
مالكیەكان دەلێن : جوولەی پێ دەكەیت بۆ ڕاست و چەپ تا نوێژ تەواو بێت .
حنابلە دەلێن : ئاماژە بۆ پەنجە دەكەیت تا دەگەیە ناوی الله نایجولێنی .
شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم دیاریكردنە و چۆنیەتییە هیچ ئەسل و ئەساسێكی بۆی نییە لە سونەت ، نزیكترن وتە وتەی حنابلەیە ئەگەر جوولاندنی پەنجەیان پەیوەست نەكردبا بە ناوی خوا .)) تمام المنة لاپەڕە ۲۲۳
ریوایەت هاتووە ەفەرموویت : (( كان یشیر بأصبعە إذا دعا ولا یحرکها )) رواە ابوداود (۸۹۹) ، والنسائی (۱۲۷٠) ، واتە : ئاماژەی بۆ پەنجەی دەكرد و كاتێك دوعای دەكرد وە نەی دەجولاند .
زانایان دەلێن ئەم زیادەیە (( لایحركها)) لاوازە ابن قیم لە زادالمعاد ج۱ لاپەڕە ۲۳۸ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لاوازە ، وە هەروەها شیخ ئەلبانیش لە تمام المنة لاپەڕە ۲۱۸ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە .
وتەی راست بابەتەكە بەرفراوانی تێدایە دەتوانی تەنها پەنجە بەرز بكەی بێ ئەوەی جوولەی پێ بکە ، وە دەتوانی جولەشی پێ بكەی ، بەلام ئەوەی گرینگ بێت موسلمان ڕەچاوی بکات برایەتی بپارێزن لەسەر بابەتێک كە سونەتە و واجب نی یە ، بابەتە بەرفراوانی تێدایە . والله اعلم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ