سەردێری پرسیار: مناڵی برام و خوشکم هەردووك ساوان، واتە ٢ مانگ بۆ سێ مانگ دەرۆن، هەندێک جار شیری دایکی یەک ئەخۆن هەردوو مناڵەکە کچن، ئایا دەبن بە خوشکی شیری وە ئەگەر منداڵی تریان لە داهاتوو ببێت ئەوانیش دەبن بە خوشک و برای شیری لەگەڵ ئەو مناڵانەی ئێستا؟

بەرواری دانان :2019-11-26 کۆدی پرسیار:1630

پرسیار:

پرسیار: مناڵی برام و خوشکم هەردووك ساوان، واتە ٢ مانگ بۆ سێ مانگ دەرۆن، هەندێک جار شیری دایکی یەک ئەخۆن هەردوو مناڵەکە کچن، ئایا دەبن بە خوشکی شیری وە ئەگەر منداڵی تریان لە داهاتوو ببێت ئەوانیش دەبن بە خوشک و برای شیری لەگەڵ ئەو مناڵانەی ئێستا؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەرەتا زانایان دەلێن نزیکەکانی مرۆڤ ئەمانەن:

(١) فروع: منالەکان و منالی منالەکان بەرەوە خوارەوە ئەمانە پێی دەلێن فروع.

(٢) أصول: باوک و دایک و داپیر و باپیر بەرەو سەرەوە پێی دەلێن أصول.

(٣) حواشی: خوشک و برا و مام و خال ئەمانە پێی دەلێن حواشی.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سێ شتمان ھەیە:

(١) دایکی شیر دەر.

(٢) خاوەنی شیر کە پیاوی ئافرەتەکەیە یان سەیدی ئافرەتەکەیە.

(٣) ئەو منالەی شیری پێدراوە.

ھەر یەکە لەم سێیانە أصول و فروع و حواشی ھەیە، ئافرەتە شیر دەرەکە أصولەکانی دایک و باوک بەرەو سەرەوە، وە فروعەکانی کوڕ و کچەکانی و منالەکانی بەرەو خوارەوە ، وە حواشییەکانی برا و مام و خالەکانی، وە خاوەنی شیریش ئەم سێیەی ھەیە أصول و فروع و حواشی وە شیر پێدراویش بەھەمان شێوە أصول و فروع و حواشی ھەیە، سەبارەت بە شیر پێدراو کاریگەری لە أصول و حواشی یەکانی ناکات بەلکو تەنھا کاریگەری لە فروعەکانی دەکات، وە سەبارەت بەو ئافرەتەی شیری پێداوە کاریگەری لە أصول و فروع و حواشییەکانی دەکات، وە خاوەنی شیریش کاریگەری لە أصول و فروع و حواشییەکانی دەکات.

نموونە: زەید شیری خواردووە لە ئافرەتێک ناوی ھند ، وە پیاوی ئافرەتەکە ناوی خالدە:

(١) ئافرەتە شیردەرەکە: دایکەکانی ھند کاریگەری ھەیە لە شیر "واتە أصول"، وە کچەکانی ھند کاریگەری ھەیە لە شیر "واتە فروع "وە خوشکەکانی "واتە حواشی" و خوشکی دایکی و خوشکی باوکی.

(٢) خاوەنی شیر "پیاوی ئافرەتەکە": خاوەنی شیر کە ناوی خالدە کاریگەری ھەیە لە شیر لەسەر دایەکانی چونکی أصولی خالدن، وە کاریگەری لەسەر کچەکانی ھەیە چونکە فروعەکانیەتی، وە کاریگەری لەسەر خوشک و براکانیەتی چونکە حواشییەتی.

(٣) شیر پێدراو: ئەوەی ماوە شیر پێدراوە کە ناوی زەیدە شیر کاریگەری لەسەر نەوەکانی دەکات واتە فروعەکانی، کاریگەری لە أصول و حواشی ناکات، لەبەر ئەوە دروستە بۆ برای شیر پێدراو "واتە برای زەید" ئەو ئافرەتە مارە بکات کە شیری داوە بە زەید، چونکە شیر کاریگەری لەسەر حواشی نییە، وە دروستە بۆ باوکی زەید ئەو ئافرەتە مارە بکات کە شیری داوە بە زەید چونکە شیر کاریگەری نییە لەسەر أصولی شیر پێدراوەکە، دروست نییە بۆ کوڕی شیر پێدراوەکە "واتە کوڕی زەید" کچی ئەو ئافرەتە مارە بکات کە لەگەڵ باوکی خۆی واتە لەگەڵ زید پێکەوە شیریان خواردووە کە ئەو ئافرەتە دەکاتە خوشکی زەید لە شیر بۆیە بۆ کوڕی دروست نییە و وە شیر کاریگەری لەسەر فروعی شیر پێدراو ھەیە) "الشرح الممتع" (١٣/٤٢٣).

کەواتە دوو کچ پێکەوە شیری یەک دایک بخۆن کاریگەری لەسەر برایەکانی ئەو دوو کچ نییە، یان ئەگەر برای پیاوێک شیری خواردبێت لە ئافرەتێک، دروستە بۆ ئەو پیاوە ئەو ئافرەتە یان کچەکانی مارە بکات، بەلکو تەنھا بۆ برات و کوڕەکانی برات دروست نییە مارەیان بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام