پرسیار: وەلیمە خواردنی ژن گواستنەوەیە یان دەعوەتی تریش دەگرێتەوە؟ ئایا دروستە وەلیمە پێش ژن گواستنەوە یان دوای ژن گواستنەوە بکەیت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن: وەلیمە خواردنی دڵ خۆشی یە، دەعوەتی ژن گواستنەوە و دەعوەتی تر دەگرێتەوە، بەڵام زۆرینەی جار بۆ ژن گواستنەوە بەکاردێت، سەبارەت بە کاتی وەلیمە باشتر وایە دوای گواستنەوە وەلیمە بکرێت کە ئەمە کردەوەی پێغەمبەر بووە درود و سەلامی خوای لێ بێت، بەڵام ئەگەر نەگونجا هیچی تێدا نییە پێش گواستنەوە بکرێت، یان کاتی عەقدی زەواج، هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون دەلالەت لەسەر واجبی وەلیمە کردن بکات لە فلانە کات، واتە کاتی دیار نەکردووە.
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیاوازی هەیە لەنێوان پێشینەکان سەبارەت بە کاتی وەلیمە، ئایا لە کاتی عەقدە، یان دوای عەقدە، یان کاتی گواستنەوەیە، یان دوای گوستنەوەیە، یان مەجالی تێدایە لە سەرەتایی عەقدی زەواجەوە هەتا دوای گواستنەوە.) فتح الباري" (٩/٢٣٠).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (کاتی وەلیمە لە فەرموودەی زەینەب و سەفی یە بەڵگەن دوای گواسنتەوە بووە)الاختيارات العلمية لاپەڕە ٣٤٦.
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (کاتی وەلیمەی ژن گواستنەوە فراوانە، لە عەقدی نیکاح دەست پێ دەکات هەتا کۆتایی ڕۆژەکانی زاوایەتی) الملخص الفقهي (٢/٣٦٤).
مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باشتر وایە بگوترێ: کاتی وەلیمە فراوانە لە عەقدی نیکاحەوە دەست پێ دەکات هەتا کۆتایی ڕۆژەکانی زاوایەتی، لەبەر ڕاستی خەبارەکان لەم بابە، وە تەواوی خۆشی دوای چوونە لایە ئافرەتە.) الإنصاف (٨/٣١٧).