پرسیار: ئایا ئيلتيهابى ئافرەت دەست نوێژ دەشکێنێ؟
وەڵام: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەو شلەی لە پێشەوەی ئافرەت دەردەچێت، دوو وتە ھەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون پاکە، بەڵگە:
(١) قیاس دەکەن لەسەر ئیستیحازە، دەبێت بۆ ھەموو نوێژێک دەست نوێژ بگرێت.
دووەم: ابن حزم بۆ ئەوە چووە دەست نوێژ ناشکێنێت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دیار بێت بۆ من دوای لێکۆلینەوە ئەو شلەی لە ئافرەت دەردەچێت ئەگەر لە میزڵدان دەرنەچێت، بەڵکو لە ڕەحمی ئافرەت دەردەچێت ئەوە پاکە، بەڵام دەست نوێژ بەتال دەکاتەوە ئەگەر چی پاکیشە، چونکە مەرج نییە ھەڵوەشێنەری دەست نوێژ پیس بێت، ھەوا دەردەچێت لە دواوە و ھیچ پیساییەک لەگەڵی نییە، لەگەڵ ئەمەش دەست نوێژ دەشکێنێت، لەسەر ئەمە ئەگەر لە ئافرەت دەرچوو دەست نوێژ ھەبوو، ئەوە دەست نوێژی دەشکێت و لەسەریەتی سەر لەنوێ دەست نوێژ بگرێتەوە، ئەگەر بەردەوام شتی شل لە فەرج دەربچێت، ئەوە دەست نوێژی ناشکێت، بەڵام دەبێت بۆ ھەموو نوێژێک دەست نوێژ بگرێتەوە دوای ئەوە کە داخلی کاتی نوێژ دەبێت، بەمە دەتوانێت نوێژی واجب و سونەت بەو دەست نوێژەوە بکات، وە دەتوانێ قورئانیش بخوێنێتەوە، ھەروەک ئەھلی عیلم ھەمان شت دەڵێن سەبارەت بەو کەسەی بەردەوام میزی لێ دەردەچێت.
سەبارەت بە حوکمی ئەو شلەیە لەڕووی پاک و خاوێنییەوە پاکە، لاشە و جل و بەرگ پیس ناکەن.
سەبارەت بە حوکمەکەی بۆ دەست نوێژ، ھەڵوەشێنەری دەست نوێژە، ئیلا ئەگەر بەردەوام بێت، ئەگەر بەردەوام بێت دەست نوێژ بەتال دەکاتەوە، بەڵام لەسەر ئافرەتە دەست نوێژ بگرێت بۆ ھەموو نوێژێک دوای داخل بوونی کاتی نوێژ.
سەبارەت بە ھاتنە خوارەوەی ئەو شلەیە بۆ ماوەیەکی پچڕ پچڕ، لەم حالەتە نوێژ تاخیر دەکات بۆ ئەو کاتەی دەوەستێت ھەتا کاتی نوێژ نەچووە، ئەگەر ترسی ئەوە ھەبوو کاتی نوێژ بڕوات، ئەوە دەست نوێژ دەگریت و شتێک لە شوێنە ببەستە و نوێژ بکە، ھیچ جیاوازی نییە ئەو شلەی دەردەچێت کەم بێت یان زۆر، چونکە ھەموویان لەو رێگایە دەردەچن و کەم و زۆری ھەڵوەشێنەری دەست نوێژە.
سەبارەت بەوەی ھەندێک ئافرەت دەڵێن دەست نوێژ ناشکێت، ئەمەیان نەم زانیووە ھیچ ئەسلی ھەبێت ئیلا وتەیەکی ابن حەزم نەبێت ڕەحمەتی خوای لێ بێت، دەڵێت: ئەمە دەست نوێژ ناشکێنێت، بەڵام ھیچ بەڵگەی بۆ ئەمە باس نەکردووە، ئەگەر بەڵگە لە کتاب و سونەت و وتەی ھاوەڵان ھەبێت دەبێتە حوجە، لەسەر ئافرەتە تەقوای خوا بکات و سور بێت لەسەر پاک و خاوێنی دەست نوێژ، چونکە نوێژ قبول نابێت بێ دەست نوێژ ئەگەر چی سەد جاریش بکات، بەڵکو ھەندێک زانا دەڵێن: ئەوەی نوێژ دەکات بێ دەست نوێژ کافر دەبێت، چونکە ئەمە لە بابی گاڵتەکردنە بە ئایەتەکانی خوای گەورە) مجموع فتاوى ابن عثيمين (١ /٢٨٤-٢٨٦).
وتەی ڕاست دەرچوونی شلە لە فەرجی ئافرەت بەھۆی ئیلتیھابەوە بێت یان ھەر شتێکی تر دەست نوێژ دەشکێنێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وە دەرچوونەکە دوو حالەتە:
(١) بەردەوام ئەو شلەی لێ دەردەچێت، لەم حالەتە دەست نوێژ دەگرێت بۆ ھەموو نوێژێک دوای داخلی بوونی کاتی نوێژ.
(٢) دەرچوونی شلەکە پچڕ پچڕە، لەم حالەتە نوێژ تاخیر دەکات بۆ ئەو کاتەی دەوەستێت ھەتا کاتی نوێژ نەچووە، ئەگەر ترسی ئەوە ھەبوو کاتی نوێژ بڕوات، ئەوە دەست نوێژ دەگریت و شتێک لە شوێنەکە ببەستە و نوێژ بکە.
—————————————————
Www.ferdaws.net