سەردێری پرسیار: ئەگەر ئافرەتێک شیر دەربێت ئایا دروستە شیر بدات بە نەوەکانی خۆی، واتە منداڵەکانی کوڕی خۆی و منداڵەکانی کچی خۆی؟ وە ئافرەتێک شیر دەربێت دەتوانێت شیر بدات بە برازاکانی خۆی یان بدات بە خۆشکەزاکانی خۆی؟

بەرواری دانان :2019-11-29 کۆدی پرسیار:1635

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر ئافرەتێک شیر دەربێت ئایا دروستە شیر بدات بە نەوەکانی خۆی، واتە منداڵەکانی کوڕی خۆی و منداڵەکانی کچی خۆی؟ وە ئافرەتێک شیر دەربێت دەتوانێت شیر بدات بە برازاکانی خۆی یان بدات بە خۆشکەزاکانی خۆی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن بەڵێ دەتوانێت شیر بدات بەمانە. پرسیار کراوە لە ابن باز: کوڕی من شیری خواردووە لە داپیری خۆی لە دایک، بێگومان کوڕەکەم دەبێتە برای شیری خالەت و خاڵی خۆی، ئایا دروستە کوڕەکەم کچی خالەتی خۆی مارە بکات، یان کچەکانی خالی خۆی مارە بکات؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (ئەو مناڵەی باسکرا ئەگەر شیری خواردبێت پێنج جار یان زیاتر، وە لە تەمەنی دوو ساڵی دا، بەمە دەبێتە لەگەڵ خاڵ و خالەتی خۆی، وە دەبێتە مامی مناڵەکانی خاڵی خۆی، وە دەبێتە خاڵی مناڵەکانی خالەتی، دروست نییە کچەکانی خالی خۆی مارە بکات، چونکە دەبێتە مامی ئەوان لە شیر، وە نابێت کچەکانی خاڵی خۆیش مارە بکات، چونکە دەبێتە خاڵ بۆ ئەو کچانە) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (٢٢/٣٠٦).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام