سەردێری پرسیار:ئایا عوزر بە جەهل هەیە؟ ئەگەر هەبێت چۆنە؟

بەرواری دانان :2019-11-29 کۆدی پرسیار:1637

پرسیار:

پرسیار: ئایا عوزر بە جەهل هەیە؟ ئەگەر هەبێت چۆنە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بە عوزر بە نەزانین دەڵێن کەسەکە یان موسلمانە یان کافرە:

(١)ئەگەر کەسەکە کافر بێت، یان ھەر کەسێک لەسەر کوفر بێت لەسەر دینێک بێت بێجگە لە ئیسلام ئەم دوو حالەتانەن :

حالەتی یەکەم: کەسێک لەسەر ئایینی بێجگە لە ئیسلامە، وە دەزانێت و بۆی ڕوون بۆتەوە کە دینی ئیسلام ڕاستە، بەڵام ئیمان ناھێنێت ئەمەیان کافرە و ئەگەر بمرێت لەسەر ئەم بیروباوەڕە ئەوا لە ئاگری دۆزەخ ھەتا ھەتایی دەبێت.

حالەتی دووەم: کەسێک لەسەر ئایینی بێجگە لە ئیسلامە، نازانێت دینی ئیسلام ھەیە یان دەزانێت ئیسلام ھەیە بەڵام ئیسلام بە جوانی پێی نەگەیشتووە، ئەم کەسە ڕاستگۆیە ئەگەر بزانێت ئیسلام ھەیە یان ئیسلام ڕاستە بێگومان موسلمان دەبێت، ئەمەیان لەدونیا مەمەڵەی کافری لەگەڵ دەکەین بەڵام لە قیامەت دۆزەخی نییە خوای گەورە تاقی دەکاتەوە.

(٢)ئەگەر کەسەکە موسلمان بێت ئەم دوو حالەتانە:

حالەتی یەکەم: لە شوێنێک بێت کەمتەرخەمی بکات لە پرسیارکردن و فێربوون، ئەوە عوزری بۆی نییە، جا چ کوفر بێت یان تاوان.

حالەتی دووەم: ئەگەر پێچەوانەی ئەمە بێت کەمتەرخەمی نەکردبێت و ھەوڵی داوە ، بەڵام شتەکە بەسەر خەیاڵی دا نەھاتووە کە حەڕامە، ئەوە عوزری لێ وەردەگیرێت.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە نەزانین بە کوفر دوو جۆرە:

یەکەم: کەسێک دینداری دەکات بەدینی بێجگە لە ئیسلام یان لەسەر ھیچ دینێک نییە، بە خەیاڵی دا نەھاتووە ھیچ دینێک ھەیە پێچەوانەی دینەکەیەتی ، ئەمەیان ئەحکامەکانی ڕووکەش لەسەری جێ بەجێ دەکرێت لە دونیا، بەڵام لە ئاخیرەت دا بۆ لای خوایە، وتەی ڕاست ئەوەیە خوای گەورە تاقی دەکاتەوە بەوەی بیەوێت، خوا گەورە زاناترە بەو کردەوەی کردوویانە، بەڵام ئێمە دەزانین ناچێتە ناو ئاگر ئیلا بەھۆی تاوان نەبێت، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: "ولا يظلم ربك أحداً "

بەڵکو ئێمە وتوومانە: ئەحکامەکانی ڕووکەش لەسەری جێ بەجێ دەکرێت کە ئەحکامی کوفرە، چونکە پابەند نەبووە بە دینی ئیسلام ناکرێت حوکمی ئیسلامی بۆ بدەیت "واتە: ناکرێت حسابی موسلمانی بۆ بکەیت"، بەڵکو وتوومانە وتەی ڕاست ئەوەیە تاقی دەکرێنەوە ڕۆژی قیامەت، چونکە زۆر أثر ھاتوون لەم بارەیەوە ھەروەک ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە کتاب "طریق الھجرتین" باسی کردووە کاتێ باسی مەزھەبی ھەشتەم دەکات باسی مناڵی موشریکەکان .

جۆری دووەم: کەسێک لەسەر دینی ئیسلامە و لەسەر کوفرە، بەڵام بەخەیالی دا نەھاتووە ئەمە پێچەوانەی ئیسلامە، وە کەس ئاگاداری نەکردۆتەوە لەسەر ئەمە، ئەمەیان ئەحکامەکانی ئیسلامی لەسەر جێ بەجێ دەکرێت، بەلام کاروبارەکەی بۆ لای خوای گەورەیە، کە بەڵگە ھاتوون لە قورئان و سونەت و وتەی زانایان) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الحادي عشر - باب الكفر والتكفير.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەڵێین : نەزانین دوو جۆرە:

نەزانین ھەیە مرۆڤ عوزری ھەیە و نەزانین ھەیە مرۆڤ عوزری نییە ، ئەگەر لە شوێنێک بێت کەمتەرخەمی بکات لە پرسیار کردن و فێر بوون، ئەوە عوزری بۆی نییە، جا چ کوفر بێت یان تاوان، بەڵام ئەگەر پێچەوانەی ئەمە بێت کەمتەرخەمی نەکردبێت و ھەوڵی داوە ، بەڵام شتەکە بەسەر خەیاڵی دا نەھاتووە کە حەڕامە، ئەوە عوزری لێ وەردەگیرێت، ئەگەر موسلمان بێت زیانی بۆی نییە، ئەگەر کافر بێت ئەوا لە دونیا حسابی کافری لەگەڵ دەکرێت و لە قیامەتیش کارەکەی بۆ لای خوای گەورەیە لەسەر وتەی ڕاست ، تاقی دەکرێنەوە ، ئەگەر گوێڕایەلیان کرد دەچنە بەھەشت ، ئەگەر سەرپێچییان کرد دەچنە ناو ئاگر.) القول المفید

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام