پرسیار: کجێک حیجابێکی تەواو نییە دەڵێت: تا شوو نەکەم تەواو داپۆشراو نابم، دوای ئەگەر شووم کرد پیاوەکەم بڵێ ببە نیقاب نیقابیش دەکەم کە ئەو داوام لێ بکات، بەڵام ئێستا نابم بە ئافرتێکی خیماریش، ئایا کەشووی کرد خوا لێی قبول دەکات کە بەس لەبەر دڵی پیاوەکەی ببێت بە حیجاب و نیقاب؟
وەڵام: زانایان دەلێن حیجاب یەکێکە لە گرینگترین شیعاری ئیسلام کە ئافرەتی موسلمانی پێی بناسرێتەوە و جیا بکرێتەوە لە ئافرەتانی تر، واجبە لەسەر ئافرەتی موسلمان خۆی پۆشتە بکات بەو شێوەیە کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە.
موسلمان دەبێت گەورەیی و خۆشەویستی و ترسی خوای گەورە لە دڵدا بێت، ئەگەر خوای گەورەی بە گەورە دانا و خۆشی ویست بەو شێوەی شەرع داوای لێکردووە، ئەوە گوێڕایەلی خوای گەورە دەکات، بەڵام ئەگەر شوێن هەوا و ئارەزووەکانی خۆی کەوت و دروستکراوەکانی بە گەورە دانا تووشی ئەم دەردە دەبێت.
ئەی خوشکی بەڕێز ئەمڕۆ لە دونیا دەژیت و سبەی لە قیامەت لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەم حیجابە، ئایە بەرگەی کەمترین سزا دەگریت کە جووتێ نەعل لە قاچت دەکرێ مێشکی سەرت دەکوڵێ لەگەلی؟! ئایە بەرگەی ئاگرێک دەگریت کە حەفتا ئەوەندە لە ئاگری دونیا گەرمترە؟! ئایا بەرگەی شەرمەزاری ڕۆژی قیامەت دەگری بەرامبەر خوا و لە پێش چاوی ھەموو دروست کراوەکان؟! ئایا زەمانەتی ئەوە دەکەیت مردنت دوای شووکردنت بێت؟!
ئافرەتێکی کافری ڕووسی موسلمان دەبێ و لەناو ولاتی کافرەکان موسلمان دەبێت و دوای خۆی دەکاتە نیقاب و چەندین نەخۆشی و ئازاری دەچێژێت لە بەر دایک و باوکی و خزم و کەس و کاری، ئافرەتێکی ڕاست بووە ھەموو شتێکی کردووە لە ڕێگای خوای گەورە ھەتا مال و دایک و باوک و خزم و کەس و کاری خۆی بەجێ ھێشت لە ڕێگای خوا چونکە نیازی کوشتنی ئەو ئافرەتەیانی ھەبوو، وە لە ولاتی تر لە غەریبی دا دەژیت و بەردەوام دوعا بۆ دایک و باوک و خزم و کەس و کاری خۆی دەکات و بەردەوام بانگەوازی بۆ ئیسلام دەکات و بووە کەسێکی پێگەیشتوو و تێگەیشتوو لە ئیسلام .
کوا ئافرەتی موسلمان و حیجابەکەی؟! کوا ئەو ئافرەتەی چەندین ساڵە خۆی بە موسلمان دادەنێت کە چی بە قەد ئافرەتێک کافر لە دین نەگەیشتووە کە تەنها یەک ساڵە موسلمان بووە؟! ئەی ئافرەت موسلمان تۆ لەکوێ دەژی و خەریکی چی و بێ ئاگایی ھەتا کەی؟! پیاو ئەوەندە دەهێنێت وا بەگەورەی دابنێیت و خوای گەورە لەبیر بەکەیت؟! کوا ئیمانی ئافرەتی موسلمان و تەسلیم بوونەکەی بۆ خوای خۆی؟! کوا ئەو عیبادەتەی کە چەندین ساڵە دەکات ئیمانی نەگەیشتۆتە ئەو پلەیە کە تەنھا بۆ خوای خۆی تەسلیم بێت و لە لۆمەی لۆمە کاران نەترسێت؟!
حیجاب لەبەر کردن و ھەر عیبادەتێک کردن پێویستی بە ئیمان ھەیە، سوێند بەخوا ئەگەر ئافرەت خۆشەویستی خوای گەورەی گەیشتبێتە ئەو ڕادەیە کە لە دڵیدا پەنگی خواردبێتەوە ئیلا حیجاب دەکات و لە لۆمەی لۆمە کران ناترسێت، ئەگەر خۆشەویستی بەندەی لە دڵ دا بێت و خوای گەورە لەبیر بکات و لێی نەترسێت تەنها بەگوێی ئەو بەندەیە دەکات، ئەگەر ئافرەت حیجاب بکات لەبەر پیاوی خۆی نەک لەبەر خوا وەک دین، ئەو یەک مسقالە خێروچاکە بۆی نانووسرێت، بەڵکو تاوانبار دەبێت و لەسەری سزاش دەدرێت، بەڵام ئەگەر گوێڕایەلی پیاوی خۆی بکات لەبەر خوا و لەبەر ئەوە حیجاب دینە، لەم حالەتە تەوبەی قبولە و خێر و چاکە بۆی دەنووسرێت.