پرسیار: مانای ئەم دوو فەرموودەیە چییە و چۆنە: (ثم إن بعدكم قوماً يشهدون ولا يستشهدون)، (ألا أخبرکم بخیر الشهداء؟ الذي یأتي بشهادتە قبل أن یسألها)؟
وەڵام: عن عمران بن حصين رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (خير أمتي قرني، ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم، قال عمران: فلا أدري أذكر بعد قرنه مرتين أو ثلاثاً؟ ثم إن بعدكم قوماً يشهدون ولا يستشهدون، ويخونون ولا يؤتمنون، وينذرون ولا يوفون، ويظهر فيهم السمن). أخرجە البخاري (٢٦٥١)، ومسلم (٢٥٣٥).
لە عمران بن حصین دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی (باشترینی ئوممەتەکەم ئەمانەی سەردەمی خۆمن، پاشان ئەوانی دوای ئەمانەن، پاشان ئەوانی دوای ئەوان ـ عیمران گوتی نازانم دوای خۆی دوو سەردەمی دیکەی باسکرد یان سیان ـ پاشان دوای ئێوە قەومێک پەیدا دەبن کە:
۱ـ شاهیدی دەدەن لەگەڵ ئەوەشدا داوای شاهیدیان لێنەکراوە و ئاگاداری مەسەلەکەش نین.
۲ـ خیانەتکارن و خەڵکی بە ئەمانەت پارێزیان نازانن.
۳ـ نەزر دەکەن و نەزرەکەیان بەجێ ناهێنن.
٤ـ قەڵەویش لە ناویاندا بڵاو دەبێتەوە
(واتە: هەموو ئاواتیان شەهوەت و ورگ و خواردن و خواردنەوەیە، ئەوەندەش تیایدا ڕۆدەچن هەتا قەڵەو دەبن)
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر نەهی کردن لەسەر زۆر سوێند خواردن و زۆر شایەتی دان، زەمی ئەو شایەتی دانە کراوە پێش ئەوەی داوای لێ بکرێت، چونکە ئەمە بەڵگەیە لەسەر پەلە کردنی و زۆر گوێ پێ نەدانی بە شایەتی، بەڵام فەرموودە هاتووە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە باشترین شایەتی دان ئەوەیە کەسەکە بڕوات شایەتی بدات پێش ئەوەی پرسیاری لێ بکەن.
عن زید بن خالد الجهني رضي اللە عنە أن النبي صلی اللە علیە وسلم قال: (ألا أخبرکم بخیر الشهداء؟ الذي یأتي بشهادتە قبل أن یسألها) رواە مسلم (١٧١٩).
سەبارەت بەم دوو فەرموودەیە سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون فەرموودەی عمران بن حصین ڕاستترە، چونکە فەرموودەکە بوخاری و موسلیمە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون فەرموودەی زید بن خالد ڕاستترە، چونکە ڕیوایەتی ئەهلی مەدینەیە، بەڵام فەرموودەی عمران بن حصین ڕیوایەتی ئەهلی عیراقە، یان لەوانەیە فەرموودەی عمران مەبەست پێی سوێند بێت نەک شایەتی دان، کە ئەمە وتەی ابن عبدالبرە. التمهید (١٧/٣٠٠)، الإستذکار (٢٢/٢٧).
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ جمع چوون، جمعەکانیش ئەمانەن:
(١)فەرموودەی زید بن خالد باسی ئەو حالەتەیە کەسێک شایەتی لە لایە بەڵام خاوەنی حەق ئەمە نازانێت، کەسەکە دێت شایەتی دەدات بێ ئەوەی داوا لێێ بکرێت، یان دەمرێت کەسەکە دێتە لای میراتگرەکانی شایەتی دەدات، فەرموودەی عمران بن حصین شایەتی دەدات پێش ئەوەی داوا لێی بکرێت، یان کەسەکە شایستەی شایەتی دان نییە.
(٢)فەرموودەی زید بن خالد باسی مافەکانی خوایە، وە فەرموودەی عمران باسی مافەکانی بەندەیە.
(٣)فەرموودەی زید بن خالد لە بابی کنایەیە، وەک کنایە بەکارهاتووە لەبەر زوو چوون بۆ شایەتی دان، کەواتە داوای لێکراوە بەڵام لەبەر ئەوە دەڵێت پێش ئەوەی داوای لێ بکرێت، چونکە نە پەلە وەڵامی دەداتەوە و ئامادە دەبێت.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت زەم کردن لەم فەرموودانە باسی ئەو کەسەیە کە شایەتی دەدات بە باطل، هەروەک ڕیوایەت هاتووە: "ثم یفشو فیهم الکذب، حتی یشهد الرجل وما یستشهد"، لەبەر ئەوە لەگەڵ ئەمەش باسی خیانەت و تەرک کردنی وەفا بە نەزر کراوە) مجموع الفتاوي (٢٠/٢٩٦).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تەفسیلی تێدایە لەم دوو بەشە:
بەشی یەکەم: ئەگەر ئەوەی شایەتی بۆی دەدرێت نەزانێت، لەم حالەتە واجبە شایەتی بۆی بدات و خەبەری پێ بدات ئەگەر داواش نەکات.
بەشی دووەم: کەسێک شاهدێکی هەیە و دەزانێت، باشتر وایە پەلە نەکات هەتا داوا لێی دەکرێت لەبەردەم ئەو کەسەی کێشەی لەگەڵ هەیە یان حاکم.) فتح ذي الجلال والإکرام (١٤/٥٦٠-٥٦١).