پرسیار: حوکمی لادانی خال لەسەر ڕوومەت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن لادانی خال لەسەر ڕوومەت دوو حالەتە:
یەکەم: ئەگەر کەسێک زۆر خالی لەسەر ڕوومەتی بێت، یان خالەکان گەورە بن بە عەیب حساب بکرێن، لەم حالەتە دروستە لابدرێت.
دووەم: ئەگەر خالەکان زۆر نەبن و گەورە نەبن و بە عیب حساب نەکرێت، وە کەسەکە لابدات بۆ جوانکاری، ئەمەیان دروست نییە.
زۆر لە ئافرەتان خالی ڕوومەت لادەدەن کەچی خالەکە جوانی یە بۆ ڕوخساریان.
——————————————————