پرسیار: ئایا مردنی لەناکاو زۆر بوون نیشانەی قیامەتە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مردنی لەناکاو بە قەدەری خوای گەورەیە، جار وایە بۆ کەسەکە خێری تێدایە و جار وایە بۆ کەسەکە شەڕی تێدایە، ناتوانیت بڵێی نیشانەی خراپی کەسەکەیە.
زانایان دەڵێن مردنی لەناکاو زۆر بوون نیشانەی قیامەتە، چونکە ھەندێک فەرموودە و ئەثەر ھاتوون.
عن أنس بن مالك رضي الله عنه أن النبي -صلى الله عليه وسلم- قال : (إن من أمارات الساعة أن يظهر موت الفجأة)، رواه الطبراني وحسّنه الألباني.
واتە: لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (لە نیشانەکانی قیامەت ئەوە مردنی لەناو بەدیار دەکەوێت).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک فەرموودە ھاتوون بەڵگەن لەسەر زۆر بوونی مردنی لەناکاو لە کۆتایی زەمان، سەبارەت بە کەسی خراپ خوای گەورە گرتوویەتی بە گرتنی غەزەب، سەبارەت بە ئیماندار ئیسراحەت و خۆشییە بۆی، ئیماندار تووشی مردنی لەناکاو دەبێت و نیعمەت و خۆشییە لە خواوە، چونکە خۆی ئامادەکردووە بۆ مردن، ھەولی خێر و چاکەی داوە، ... ) نور علی الدرب.