پرسیار: ئایا خوای گەورە دەستی ھەیە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خوای گەورە دوو دەستی ھەیە، ھەر دەست سیفەتی زاتی خوای گەورەن، بەڵگە:
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ) [المائدة: ٦٤].
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت: (مَا مَنَعَكَ أَنْ تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ) [ص: ٧٥].
(٣) عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه: (إنَّ الله تعالى يبسط يده بالليل ليتوب مسيء النهار، ويبسط يده بالنهار ليتوب مسيء الليل، حتى تطلع الشمس من مغربها) رواه مسلم (٢٧٦٠).
(٤) فەرموودەی شەفاعەت: (... فيأتونه فيقولون: يا آدم! أنت أبوالبشر؛ خلقك الله بيده، ونفخ فيك من روحـه...) رواه البخاري (٣٣٤٠)، ومسلم (١٩٤).
(٥) فەرموودەی: (يد الله ملأى لا يغيضها نفقة... وبيده الأخرى الميزان يخفض ويرفع)رواه البخاري (٧٤١١)، ومسلم (٩٩٣).
ئەبو حەسەنی ئەشعەری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ھەموو زانایان یەک دەنگن خوای گەورە گوێی لێ دەبێت و شت دەبینێت، وە دوو دەستی ھەیە کراوەن) رسالة إلى أهل الثغر لاپەڕە ٢٢٥.
ئەبو بەکر ئیسماعیلی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خوای گەورە ئادەمی دروست کردووە بە دەستی خۆی، وە ھەردوو دەستەکانی کراوەن چۆن بییەوێت دەیبەخشێت) عتقاد أئمة الحديث لاپەڕە ٥١.
شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( خوای گەورە دوو دەستی ھەیە و تایبەتە پێی و سیفەتی زاتین) مجموع الفتاوى (٢٦٣/٦).