پرسیار: ئایا هەردوو دەستی خوای گەورە راستن؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ڕاست و چەپ دوو وتە هەیە:
یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون خوای گەورە دەستی چەپی ھەیە، کە ئەمە وتەی عثمان بن سعيد الدارمي، وأبو يعلى الفراء، ومحمد بن عبد الوهاب،وابن باز و ابن عثیمین و صالح الفوزانە، بەڵگە:
(١) عبد الله بن عمر رضي الله عنه مرفوعاً: ( يطوي الله عَزَّ وجَلَّ السماوات يوم القيامة، ثم
يأخذهن بيده اليمنى ، ثم يقول: أنا الملك! أين الجبارون؟ أين المتكبرون؟ ثم يطوي الأرضين بشماله
ثم يقول ... ) رواە مسلم (٢٧٨٨).
(٢) وەسف کردنی یەکێک لە دەستەکان بە ڕاست داوای ئەوە دەکات دەستەکەی تر ڕاست نییە
چەپە، ڕیوایەت ھاتووە دەفەرمووێت: (بیدە الأخری)، واتە دەستەکەی تر ڕاست نییە چەپە.
دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ھەردوو دەستەکانی ڕاستن چەپی نییە، کە ئەمە وتەی
ابن خزیمە و ئیمام ئەحمەد و بەیھەقی و ئەلبانی یە، بەڵگە:
(١) عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما مرفوعاً : ( إنَّ المقسطين عند الله على منابر
من نور عن يَمِين الرحمن عَزَّ وجَلَّ ، وكلتا يديه يَمِين ). رواە مسلم (١٨٢٧).
(٢) عن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما مرفوعاً: ( أول ما خلق الله تعالى القلم،
فأخذه بيَمِينه، وكلتا يديه يَمِين ...) رواه: ابن أبي عاصم في (السنة) (١٠٦)، والآجري في
(الشريعة)، وصحَّحَه الألباني.
(٣) جێگیر کردنی چەپ بۆ خوای گەورە دەلالەت لەسەر نەقس دەکات بۆ حەقی خوای گەورە،
چونکە چەپ لاوازترە لە ڕاست و کەمتر شەڕەفی ھەیە، ئەمەش بۆ حەقی خوای گەورە
ناگونجێت.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ھەموو فەرموودەکان ڕاستن لای زانایانی ئەھلی
سونە، وە فەرموودەی ابن عمر مەرفوعە و صحیحە، فەرموودەکە مەوقوف نییە، وە دژی نییە
لەنێوان فەرموودەکان سوپاس بۆ خوا، خوای گەورە وەسفی ھەردوو دەستی کردووە بە ڕاست و
چەپ لە ڕووی ناوەوە، ھەروەک فەرموودەی ابن عمر ھاتووە ھەردوو دەستەکان ڕاست مبارەکن
لەڕووی شەڕەف و فەزل، ھەروەک فەرموودەی صحیحی تر ھاتووە) مجموع فتاوى الشيخ ابن
باز " (١٢٦/٢٥).
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: "ثم یأخذهن بشمالە"، وشەی: "شمال"
جیاوازی ھەیە لەنێوان ڕاویەکان، ھەندێکیان جێگیری دەکەن، وە ھەندێکی تر جێگیری ناکەن،
ئەوانەی جێگیریان کردووە حوکمی شازیان بەسەرداوە، چونکە پێچەوانەی دوو متمانەی کردووە
لە ڕیوایەتی ابن عمر.
ھەندێکی تر دەڵێن: جێگای متمانەیە، بەڵام ڕاوی ئەمەی گوتووە لە تصرفی خۆی.
ئەسلی ئەمە ھەڵەیە ئەوەی جێگیر بووە لە صحیح مسلم: "أن الرسول صلى الله عليه وسلم قال: "المقسطون على
منابر من نور على يمين الرحمن ، وكلتا يديه يمين"، ئەمە داوای ئەوە دەکات دەستی ڕاست و
چەپ نییە بەڵکو تەنها ڕاستی هەیە.
بەڵام ئەگەر چی وشەی: "شمال" محفوظە، ئەمە لای من کێشە نییە و نەفی ئەوە ناکات: "کلتا
یدیە یمین"، چونکە ماناکەی دەستی تر وەک دەستی چەپ نییە بە نسبەت دروستکراوەکان ناقسە
بەرامبەر دەستی راست، دەفەفەرمووێت: " کلتا یدیە یمین"، واتە: نەقسی تێدا نییە، پاڵ پشتی بۆ
ئەمە فەرموودەی تر هاتووە: "اخترت یمین ربي وکلتا یدیە یمین مبارکة"، ...) القول المفید
(٣/٣٧٥-٣٧٦).
کەواتە ھۆکاری جیاوازییەکە بۆ دوو شت دەگەڕێتەوە:
یەکەم: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە زیادەی: (شمال)، ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون
لاوازە، وە ھەندێکی تر بۆ ئەوە چوون صحیحە.
دووەم: جێگیر کردنی چەپ بۆ خوای گەورە دەلالەت لەسەر نەقس دەکات بۆ حەقی خوای گەورە،
چونکە چەپ لاوازترە لە ڕاست و کەمتر شەڕەفی ھەیە، ئەمەش بۆ حەقی خوای گەورە
ناگونجێت، بەڵام ئەوانی تر دەڵێن خوای گەورە لەناو و سیفەت دا وەک دروستکراوەکان نییە،
سەبارەت بە مرۆڤ چەپ نەقسە بەڵام بۆ خوای گەورە وا نییە.