سەردێری پرسیار:ئایا نوێژی هەینی ڕەواتبی لە پێش هەیە؟

بەرواری دانان :2019-12-07 کۆدی پرسیار:1648

پرسیار:

پرسیار: ئایا نوێژی هەینی ڕەواتبی لە پێش هەیە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژی هەینی سونەتی ڕەواتبی لە پێش نییە، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و ابن تیمییە و ابن قیم و ابن حجرە، بەڵگە:

(١)عنِ ابنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهما، قال: (صليتُ مع النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم سجدتينِ قبلَ الظُّهرِ، وسجدتينِ بعد المغربِ، وسجدتينِ بعدَ العِشاءِ، وسجدتينِ بعدَ الجُمُعةِ) رواە البخاري (١١٧٢)، ومسلم (٧٢٩).

لەم فەرموودەیە هیچی باس نەکردووە ئیلا سونەتی دوای نوێژی هەینی، بەڵگەیە سونەت لە پێشی نییە.

(٢)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەرچووە بۆ هەینی هیچ سونەتی ڕەواتبی نەکردووە لە پێش نویژی هەینی، گریمان ئەگەر لە مالەوەش نوێژی کردبێت ئەوە نقل دەکرا.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی راست بێت پێش نوێژی هەینی هیچ سونەتێکی ڕەواتب نییە) مجموع الفتاوی (٢٤/١٩٣).

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بیلا کاتێک لە بانگ دەبووەوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەستی بە وتار خوێندن دەکرد، هیچ کەسێک هەڵنەدەستا دوو ڕەکاعەت نوێژی سونەت بکات، وە بانگیش تەنها یەک بانگ بوو، ئەمە بەڵگەیە هەینیش وەک جەژن وایە، سونەتی لە پێش نییە، ئەمە وتەی راستی زانایانە) زاد المعاد (١/٤٣١-٤٣٢).

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە سونەتی پێش نوێژی هەینی هیچ لەسەری جێگیر نەبووە) فتح الباری (٢/٤١٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام