پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت نوێژ بە قات و بێجامەوە بکات لە مالەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خوای گەورە فەرمانی کردووە بە خۆ پۆشتەکردن و جل و بەرگی جوان لەبەر کردن بۆ نوێژ.
خوای گەورە دەفەرمووێت دەفەرمووێت: (يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ) [الأعراف:٣١].
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ڕەنگ داپۆشێت، وە وەسفی قەبارەی پێستی بکات،وەک: ئەژنۆ و پشتەوە و شتی تری وەک ئەمانە، ئەوە نوێژی دروستە لەبەر داپۆشینی عەورەت، لە دارمی و خاوەنی البیان ڕوویەک نقل کراوە نوێژی دروست نییە ئەگەر قەبارەی بەدیار بکەوێت، ئەوەی دیار بێت ئەمە ھەڵەیە) المجموع (١٧٦/٣).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر پێست دابپۆشێت و قەبارەی دیار بێت نوێژی دروستە، چونکە ئەمەیان ناتوانی خۆتی لێ بپارێزی) المغنی (٢٨٧/٢).
ابن باز پرسیار لێیکراوە: ئەگەر ئافرەت نوێژی کرد لە مالەوە بە تەنیا، ئایا نوێژی دروستە ئەگەر جل و بەرگی تەسک بوو؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت: ( ئەگەر جل و بەرگ عەورەتی داپۆشی بێت ھیچی تێدا نییە، بەڵام باشتر وایە و سونەت وایە جل و بەرگ مام ناوەند بێت نەک تەسک نە زۆر فراوان، بەڵکو لەنێوان ھەردووکیان بێت، بەڵام ئەگەر نوێژی کرد بە جل و بەرگی تەسک، وە ھەموو لاشەی داپۆشی تەنھا ڕوخسار و ھەردوو دەست نەبێت ئەوە نوێژی دروستە) نور علی الدرب.
بەڵام ئەگەر ئافرەت نوێژی بە جل و بەرگی تەسکەوە بکات لە لای پیاوی بێگانە تاوانبار دەبێت.
——————————————————