سەردێری پرسیار:ئەگەر مناڵ میز بکات بە فەرشێکدا ئایا هەموو فەرشەکە بێ نوێژ دەبێت یان هەر ئەو شوێنەی میزەکەی پیاکراوە؟

بەرواری دانان :2019-12-15 کۆدی پرسیار:1658

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر مناڵ میز بکات بە فەرشێکدا ئایا هەموو فەرشەکە بێ نوێژ دەبێت یان هەر ئەو شوێنەی میزەکەی پیاکراوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن میزی کوڕ و کچی شیره خۆر وبێجگە لە شیرە خۆر پیسە، چونکە فەرمان کراوە بە شۆردن و پڕژاندنی، بەڵگە:

عن أَبِي السَّمْحِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (يُغْسَلُ مِنْ بَوْلِ الْجَارِيَةِ، وَيُرَشُّ مِنْ بَوْلِ الْغُلامِ) أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُدَ وَالنَّسَائِيُّ، وَصَحَّحَهُ الْحَاكِمُ. واته: ئەبو سەمح خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (میزی کچ بەر لەوەی نانە خۆرە ببێ ئەگەر بەر شتێ کەوت دەبێ بشۆردرێ، وە میزی کوڕ بەر لەوەی نانە خۆرە ببێ ئاوی لێ دەپڕژێندرێ).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک له ھاوەڵانی ئێمە یەک دەنگی ھەموو زانایان نقل دەکەن لەسەر پیسیێتی میزی مناڵی شیره خۆر، کەس پێچەوانەی ئەمەی نەکردووە مەگەر "داود الظاهري" نەبێت.) شرح صحیح مسلم (٣/١٩٩).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە میزی کوڕی بچووک و کچی بچووک پیسە، چونکە ھەردووکیان فەرمان کراوە بە پاککردنەوەی، بەڵام میزی کچ پاک دەبێتەوە بە شۆردن، وە میزی کوڕ ئەگەر خواردنی نەخواردبێت پاک دەبێتەوە بە پڕژاندن) فتح ذي الجلال والإكرام (١/٢١٦).

کەواتە میزی مناڵ پیسە ئەگەر بەر فەرش بکەوێت دەبێت بشۆردرێت، بەڵام تەنها ئەو شوێنە دەشۆردێت کە میزی بەرکەوتووە نەک هەموو فەرشەکە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام