پرسیار: کەسێک لە قەرزار خۆش بووە بەڵام ئێستا داوای قەرزی خۆی دەکاتەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر خاوەنی قەرز لە قەرزی خۆی خۆش بوو نابێت داوا لە قەرزار بکات، بە لێ خۆش بوون قەرز لەسەری لادەچێت.
پرسیار کراوە لە زانایانی اللجنە الدائمە: پیاوێک لە قەرزی خۆی خۆش بووە لە کەسێک، پاشان داوای لێ کردووە و قەرزی خۆی وەرگرتووە؟
لە وەڵامدا دەڵێن: (ئەگەر کارەکە بەم شێوەیە بێت وەک باسکراوە تۆ مافت نییە ئەو بڕە پارەیە وەربگریتەوە لەوە کە لێی خۆش بوویت) فتاوى اللجنة الدائمة (١٧٧/١٣).
——————————————————