سەردێری پرسیار:حوکمی سەیری ئاسمان کردن لەناو نوێژدا؟

بەرواری دانان :2019-12-19 کۆدی پرسیار:1662

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەیری ئاسمان کردن لەناو نوێژدا؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن حەڕامە سەیری ئاسمان بکەیت لەناو نوێژدا، چونکە سەیری ئاسمان کردن لەناو نوێژدا نەفی خشوع دەکات و کەسەکە سەرقال دەکات، بەڵگە:

(١)عن أَنَس بْن مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَا بَالُ أَقْوَامٍ يَرْفَعُونَ أَبْصَارَهُمْ إِلَى السَّمَاءِ فِي صَلَاتِهِمْ فَاشْتَدَّ قَوْلُهُ فِي ذَلِكَ حَتَّى قَالَ: لَيَنْتَهُنَّ عَنْ ذَلِكَ أَوْ لَتُخْطَفَنَّ أَبْصَارُهُمْ) رواە البخاري (٧٥٠).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەبەر ئەوە سەیری ئاسمان کردن نەفی خشوع دەکات پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم حەڕامی کرد و وەعیدی لەسەر باسکرد) "القواعد النورانية" لاپەڕە ٤٦.

زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ بەتال نابێتەوە بە سەیری ئاسمان کردن، ابن حزم بۆ ئەوە چووە نویژ بەتال دەبێتەوە، چونکە نەهی یەکە دەلالەت لەسەر پووچ بوون دەکات،

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەیری ئاسمان کردن لەناو نویژدا حەڕامە، بەڵکو ئەگەر یەکێک بڵێت لە تاوانە گەورەکانە ئەوە وتەی دوور نییە، چونکە وەعید لەسەری باسکراوە.

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا نوێژ بەتال دەبێتەوە بە سەیری ئاسمان کردن یان نە؟

وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ بەتال نابێتەوە، ظاهری بۆ ئەوە چوون نوێژ بەتال دەبێتەوە، چونکە کردەوەیەکە نەهی لێیکراوە لەناو نویژدا، هەروەک چۆن بە قسە کردن لەناو نویژدا نوێژ بەتال دەبێتەوە سەیری ئاسمان کردنیش بە هەمان شێوە. بەڵام وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە نوێژ بەتال نابێتەوە، بەڵکو کەسەکە کردەوەیەکی حەڕامی کردووە و خۆی شایستەی سزای کردووە) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٠٨).

صالح الفوزان خوا بیپرێزێت دەفەرمووێت: (حیکمەت لە نەهی کردن لە سەیر کردنی ئاسمان نەفی خشوع دەکات، ئەوەی داواکراوە لە نوێژ خوێن خشوعە، وە دەبێت سەیری شوێنی سوجدە بکات، چونکە ئەمە باشترە بۆ خشوع و ڕێگری مرۆڤ لەسەر قال بوون.

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە حەڕامە سەیری ئاسمان بکەیت، وە فەرموودەکە داوای خشوع دەکات) تسهیل الالمام (٢/١٦٠).

پوختەی وەڵامی زانایان:

(١)سەیری ئاسمان کردن لەناو نوێژ حەڕامە و لە تاوانە گەورەکانە.

(٢)زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سەیری ئاسمان کردن نوێژ بەتال ناکاتەوە، کە ئەمە وتەی راستە.

(٣)حیکمەت لە نەهی کردن لە سەیر کردنی ئاسمان نەفی خشوع دەکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام