سەردێری پرسیار: بۆچی به‌ فاطمه‌ ئه‌وترێ فاطمة الزهراء؟ بۆیه‌ پێی ده‌وترئ (الزهراء) چونكه‌ شه‌رمی پاك بووه‌ سوری مانگانه‌ی نه‌بوه‌ له‌ ژیانیا بێ نوێژ نه‌بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نوێژێكی له‌ده‌ست نه‌چێت، ئەمە تا چەند ڕاستە؟

بەرواری دانان: 2019-12-21 کۆدی پرسیار: 1665

پرسیار:

پرسیار: بۆچی به‌ فاطمه‌ ئه‌وترێ فاطمة الزهراء؟ بۆیه‌ پێی ده‌وترئ (الزهراء) چونكه‌ شه‌رمی پاك بووه‌ سوری مانگانه‌ی نه‌بوه‌ له‌ ژیانیا بێ نوێژ نه‌بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نوێژێكی له‌ده‌ست نه‌چێت، ئەمە تا چەند ڕاستە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆر لە زانایان لەقەبی "الزهراء"یان بۆ فاتمەی کچی پێغەمبەریان بەکارھێناوە، لەوانە: ابن حبان و خطیب البغدادی و ابن عبدالبر و ابن الأثیر و ابن حجر و چەند زانای تر، لەبەر ئەوە پێی دەڵێن الزھراء لەبەر سپییەتی و گەشاتی و نورانی ڕوخساری.

بكر أبو زيد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فاطمة الزهراء: الزهراء: ئافرەتی ڕوخسار گەش و سپی و نورانی یە، لەوانە فەرموودە ھاتووە سورەتی البقرة وآل عمران: "الزهراوان" أي: المنيرتان. لە مێژوو هیچ بەڵگەم نەبینیووە لەسەر ئەم لەقەبە لای ئەهلی سونە)"معجم المناهي اللفظية" لاپەڕە ٤٠١.

سەبارەت بەو وتانەی دەڵێن: لە سەرەتایی ڕۆژدا بەدیار دەکەوت وەک خۆر، وە لە کاتی زەوال دا بەدیار دەکەوت وەک مانگی گەشاوە، وە لە کاتی خۆر ئاوابوون بەدیار دەکەوت وەک کەوکەبی دوڕی، یان فاتیمە تووشی حەیز نەبووە، هەموو ئەمانە درۆن و زیادە ڕەوی کردنە لە فاتیمە خوا لێی رازی بێت.

سەبارەت بە الزهراء ئەمە تەنها وەسف و مەدحە، نەمان زانیووە بەڵگەی شەرعی هاتبێت لەسەر لەقەب، هەروەک چۆن نەمان زانیووە هیچ لە هاوەڵان و تابعی یەکان ئەم لەقەبەیان بۆ فاتیمە بەکاریان هێنابێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام