سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ئەو کەسەی دەیەوێت بە پێش نوێژ خوێن دا بڕوات بە شمشێر لابدرێت؟

بەرواری دانان :2019-12-23 کۆدی پرسیار:1668

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە ئەو کەسەی دەیەوێت بە پێش نوێژ خوێن دا بڕوات بە شمشێر لابدرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت ئەو کەسەی دەیەوێت بە پێش نوێژ خوێن دا بڕوات بە چەک لابدرێت.

ابن عبد البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان نابێت لایبدەیت بە شمشێر، ...) التمھید (١٨٩/٤).

قاضي عياض ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت شەڕی لەگەڵ بکات و لایبدات بە چەک، چونکە ئەمە سەردەکێشێت بۆ کوشتنی) إكمال المعلم (٤١٩/٢).

قرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت شەڕی لەگەڵ بکات و لایبدات بە چەک) المفھم (١٠٥/٢).

————————————————

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام