پرسیار: حوکمی نوێژ کورت کردنەوە لە مالەوە بۆ کەسێک زۆر نەخۆشە؟
وەڵام: ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت نوێژ کورت بکرێتەوە لەبەر نەخۆشی لە حضر "واتە کەسەکە نیشتەجێ یە و لە سەفەر نییە"، چونکە نوێژ کورت کردنەوە تایبەتە بە سەفەر، بەڵگە:
(١)عَنْ عَائِشَةَ، زَوْجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، أَنَّهَا قَالَتْ: " فُرِضَتِ الصَّلَاةُ رَكْعَتَيْنِ رَكْعَتَيْنِ فِي الْحَضَرِ وَالسَّفَرِ، فَأُقِرَّتْ صَلَاةُ السَّفَرِ، وَزِيدَ فِي صَلَاةِ الْحَضَرِ " رواه البخاري (3935) ، ومسلم (685) واللفظ له.
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە نوێژی نیوەڕۆ و عصر و عیشا کورت بکەیتەوە لە سەفەر، دروست نییە نوێژی بەیانی و مغرب کورت بکرێنەوە، نە لە سەفەر و نە لە حضر، ھەموو ئەمانە زانایان یەک دەنگن لەسەری) المجموع (٣٢٢/٤).
—————————————————