پرسیار: ئهگهر له سهفهر جمع نهکرێت، واته له کاتی خۆیدا نویژهکان کران، ئایا نوێژەکان دوو ڕەکاعهت دەکرێن یان چوار ڕەکاعهت دەکرێن جگه له نویژی مهغریب؟
وەڵام: زانایان دەڵێن کۆکردنەوەی نوێژ لەسەفەر دروستە، وە باشتر وایە جمع نەکرێت ئیلا ئەگەر کردنی هەموو نوێژەکان لە کاتی خۆیدا لەسەری گران بێت، فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی جمع کردووە لە سەفەر، وە فەرموودەش جێگیر بووە نوێژی جمع نەکردووە لە سەفەر.
سەبارەت بە نوێژ کورت کردنەوە لە سەفەر سونتێکی جەخت لێکراوە لەسەر وتەی هەر چوار مەزهەبەکان، ئیلا ئەوە نەبێت ئیمام شافعی وتەیەکی هەیە دەڵێت: تەواو کردنی نوێژ باشترە،
ئەوەی ڕاست بێت نوێژ کورت کردنەوە باشترە، ئیلا ئەگەر نوێژ بە کۆمەڵ بکات لە مزگەوتێک ئیمام نوێژ تەواو بکات، ئەو کات دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت و شوێن کەوتنی ئیمام باشترە.
بەڵگە لەسەر ئەوە کە نوێژ کورت کردنەوە باشترە، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە هەموو سەفەرەکانی دا نوێژی کورت کردۆتەوە، نقل نەکراوە بە صحیحی نوێژی تەواو کردبێت، لەوانە:
(١)عن أنس بن مالك رضي الله عنه: (خَرَجْنَا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ الْمَدِينَةِ إِلَى مَكَّةَ فَكَانَ يُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ رَكْعَتَيْنِ حَتَّى رَجَعْنَا إِلَى الْمَدِينَةِ) رواه البخاري (١٠٨١) ومسلم (٧٢٤).
(٢)عن ابن عمر رضي الله عنهما قال: (صَحِبْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَكَانَ لَا يَزِيدُ فِي السَّفَرِ عَلَى رَكْعَتَيْنِ، وَأَبَا بَكْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ كَذَلِكَ ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ) رواه البخاري (١١٠٢) وسلم (٦٨٩).
(٣)لما بلغ عبد الله بن مسعود رضي الله عنه أن عثمان بن عفان رضي الله عنه صلى بمنى أربع ركعات قال : (إنا لله وإنا إليه راجعون ، صَلَّيْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِمِنًى رَكْعَتَيْنِ ، وَصَلَّيْتُ مَعَ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ بِمِنًى رَكْعَتَيْنِ ، وَصَلَّيْتُ مَعَ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ بِمِنًى رَكْعَتَيْنِ) رواه البخاري (١٠٨٤) ومسلم (٦٩٥))
شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باش نییە نوێژ تەواو بکرێت لەسەفەر، ئیمام ئەحمەد دەفەرمووێت: پێم باش نییە و پێم خۆش نییە، نقل کراوە لە ئیمام ئەحمەد ئەگەر چوار ڕەکاعەت بکات لە سەفەر وەستاوە لەسەر قبول بوونی نوێژی، نقل نەکراوە لە هیچ هاوەڵێک لەسەردەمی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی تەواو کردبێت لە سەفەر، فەرموودەی عائیشە پێچەوانەی ئەمە نابێتە بەڵگە) الاختيارات لاپەڕە ٣٢.
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی چوار ڕەکاعەتی کورت دەکردەوە لە سەفەر، دوو ڕەاکعەت دوو ڕەکاعەت نوێژی دەکرد لەو کاتەی سەفەر دەکرد هەتا دەگەڕایەوە بۆ مەدینە، جێگیر نەبووە هەرگیز نوێژ چوار ڕەکاعەت کردبێت لە سەفەر.
سەبارەت بە فەرموودەی عائیشە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی کورت دەکرد و تەواو دەکرد لە سەفەر، وە بە ڕۆژوو دەبوو و بێ رٶژووش دەبوو، ئەمەیان صحیح نییە، گوێم لە ابن تیمییە بووە دەیگوت: ئەمە درۆیە دراوەتە پاڵ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) زاد المعاد (١/٤٦٤).
بەڵکو هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە نوێژ کورت بکەێتەوە لە سەفەر، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و ابن حزمە.
بەڵام زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ کورت کردنەوە سونەتە، بەڵگە:
(١)عوثمان و عائیشە نوێژیان تەواو کردووە لە سەفەر، ئەگەر واجب بوایا تەواویان نەدەکرد، وە هاوەڵانیش شوێن عوثمان کەوتن، ئەگەر حەڕام بوایا شوێنی نەدەکەوتن.
ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر کورت کردنی نوێژ واجب بوایا عوثمان و عائیشە و ابن مسعود نوێژیان تەواو نەدەکرد) الأم (١/١٥٩).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەندێک زانا دەڵێن: نوێژ تەواو کردن مەکروهە، چونکە پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەر بووە صلی اللە علیە وسلم کە لەسەر کورت کردن بەردەوام بووە، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەرگیز نوێژی تەواو نەکردووە لە سەفەر، دەفەرمووێت: "صلوا کما رأیتموني أصلي" ئەمە وتەی ابن تیمییەیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت، ئەمە وتەیەکی بەهێزە، لەوانەیە بەهێزترین وتە بێت.
هەندێک ئەهلی عیلم دەڵێن: نوێژ کورت کردنەوە واجبە ئەگەر نوێژ تەواو بکات تاوانبار دەبێت.
ئەوەی بۆ من دیار بێت نوێژ تەواو کردن مەکروهە، حەرام نییە، هەر کەسێک نوێژ تەواو بکات تاوانبار نابێت) الشرح الممتع (٤/٣٥٨-٣٦٢).