سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ئافرەت نوێژ بکات بێ ئەوەی بێجامەی لەبەر بێت؟ ئایا تاوانبار دەبێت؟

بەرواری دانان :2019-12-25 کۆدی پرسیار:1672

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت نوێژ بکات بێ ئەوەی بێجامەی لەبەر بێت؟ ئایا تاوانبار دەبێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّهَا سَأَلَتِ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَتُصَلِّي الْمَرْأَةُ فِي دِرْعٍ وَخِمَارٍ بِغَيْرِ إِزَارٍ قَالَ: (إِذَا كَانَ الدِّرْعُ سَابِغًا يُغَطِّي ظُهُورَ قَدَمَيْهَا) أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُدَ، وَصَحَّحَ الأَئِمَّةُ وَقْفَهُ .

واتە: لە ئوم سەلەمە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت خۆی پرسیار لە پێغەمبەر دەکات درود و سەلامی خوای لێ بێت: ئایا ئافرەت نوێژ بکات بە سەرپۆش و کراسی ئاودامانەوە، بێ ئەوەی ئیزاری لەبەر بێت ؟ فەرمووی: (بەڵێ ئەگەر ئاودامان ھەموو لاشە داپۆشێت ھەتا پشتی ھەردوو قاچیش).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئافرەت نوێژ دەکات بە درع و سەرپۆش، فەرموودەکە ئەگەر چی لاوازە بەڵام ئافرەت فەرمانی پێکراوە ھەموو لاشەی داپۆشێت ئەگەر چی یەک جلیش بێت.

ئاثار ھاتوون لە پێشینەکان نوێژ کردنی ئافرەت بە درع و سەرپۆش شتێکی معروف بوو، نقل کراوە لە دایکی حەسەن دەڵێت: ئوم سەلەمەم بینی خێزانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی دەکرد بە دراع و سەرپۆش.

نقل کراوە لە ئەوزاعی دەڵێت: عطاء دەڵێت: ئافرەت نوێژ دەکات بە درع و سەرپۆش.

زانایان دەڵێن جیاوازی ھەیە لەنێوان ئەوەی ئافرەت نوێژ بکات لە ماڵەوە كەسی لەلا نەبێت، یان نوێژ لە مزگەوت دا بکات، یان لە ماڵەوە بکات و کەسی لەلا بێت لە مەحرەمەکان.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە نوێژی ئافرەت دروستە بە درع و سەرپۆشەوە بەڵام بەمەرج پشتی ھەردوو قاچەکان داپۆشێت. مسألە: ئەگەر ئافرەت نوێژ بکات بە جل و بەرگێک ھەردوو قاچی دانەپۆشێت، ئایا نوێژ دووبارە دەکاتەوە؟

وەڵام: ئەمە بنیات دەنرێت لەسەر فەرموودەی ئوم سەلەمە: ئەگەر مەرفوع بێت، ظاهری وادیارە دەبێت پشتی ھەردوو قاچ داپۆشێت ، ئەگەر موقوف بێت، ئەوە جیاوازییەکە ڕوون و ئاشکرا و بەناوبانگە ، وەک دڵنیایی باشتر وایە ئافرەت پشتی ھەردوو قاچەکان دابپۆشێت.) فتح ذي الجلال والإكرام (٢٧٨/٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام