پرسیار: ئایا لادانی ئەو کەسەی دەیەوێت بە پێش نوێژدا بڕوات، یان ڕێگری کردنی تایبەتە بە حالەتی دانانی سوترە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە لادانی ئەو کەسەی دەیەوێت بە پێش نوێژدا بڕوات، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون لادانی ئەو کەسەی دەیەوێت بە پێش نوێژدا بڕوات تایبەتە بە حالەتی دانانی سوترە، کە ئەمە وتەی خطابی و بەغەوی و ئیمام النووی و ابن قیم و ابن حجر حجر و شەوکانی و چەند زانای ترە، بەڵگە:
(١)عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ إِلَى شَىْءٍ يَسْتُرُهُ مِنَ النَّاسِ فَأَرَادَ أَحَدٌ أَنْ يَجْتَازَ بَيْنَ يَدَيْهِ فَلْيَدْفَعْهُ، فَإِنْ أَبَى فَلْيُقَاتِلْهُ فَإِنَّمَا هُوَ شَيْطَانٌ).
واتە: لە ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (کاتێک یەکێک لە ئێوە نوێژی کرد ڕووەو بەر بەستێک بۆ ئەوەی بیپارێزێت لە خەڵک، وە یەکێک ویستی بە بەردەمیدا تێپەڕێ ئەوا با پاڵی پێوە بنێ، ئەگەر ئینکاری کرد ئەوا با بە تووندتر پاڵی پێوە بنێ چونکە ئەوە شەیتانە).
ماناکەی ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر سوترە دانەنێت بۆی نییە پاڵ بە خەڵکەوە بنێت و ڕێگری بکات، چونکە خۆی کەمتەر خەم بووە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون لادانی ئەو کەسەی دەیەوێت بە پێش نوێژدا بڕوات تایبەتە نییە بە حالەتی دانانی سوترە، بەڵگە:
(١)فەرموودەی ئەبو سەعید دەفەرمووێت: (إذا مر بین یدي أحدکم شيء وهو یصلي فلیمنعە، فإن أبی فلیقاتلە فإنما هو شیطان) صحیح البخاري (٣٢٧٤).
لەم فەرموودەیە مقیدی نەکردووە بە حالەتی دانانی سوترە.
(٢)فەرموودەی ابن عمر: (إذا کان أحدکم یصلي فلا یدع أحدا یمربین یدیە، فإن أبی فلیقاتلە فإن معە القرین).
لەم فەرموودەیە مقیدی نەکردووە بە حالەتی دانانی سوترە.
هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون یحمل المطلق علی المقید، کەواتە نابێت ڕێگری بکات ئیلا ئەگەر سوترەی دانابێت، وە هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەمە قیدی أغلبی یە، کەواتە مقید لەسەر تقیدی خۆی ماوەتەوە، وە مطلقیش لەسەر اطلاقی خۆی ماوەتەوە، وە حەڕامە بە پێش نوێژ خوێندا بڕۆیت جا چ سوترەی دانا بێت یان نە، کەواتە دەبێت ڕێگری بکەیت لەوەی تووشی حەڕام بێت، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ئەحمەد و ابن بازە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر نوێژی کرد ڕووی لە سوترە نەبوو "واتە سوترەی دانەنابوو" ئەوە بۆی نییە ڕێگری بکات، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم مقیدی کردووە بەوەی ئەگەر سوترەی دانا و نوێژی ڕووەو سوترە کرد، ئەم بابەتە ئەگەر فەرموودەی تر نەهاتبوانا ئەوە ئەمە دەق بوو لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام فەرموودەی تر هاتوون ڕێگری دەکەیت بە مطلقی ئەگەر ویستی بە بەردەمت تێپەڕ بێت، ئەمە وتەی ڕاستە ئەگەر یەکێک ویستی بە پێش نوێژدا بڕوات، بۆت هەیە ڕێگری بکەیت ئەگەر چی سوترەشت دانەنابێت.) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٥٢-٤٥٣).