پرسیار: ئایا دروستە لە مالەوە شوێنێک تایبەت بکەیت بە نوێژ کردن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هیچی تێدا نییە شوێنێک تایبەت بکەیت لە ماڵەوە بۆ عیبادەت و نوێژ کردن تێیدا، بەڵگە:
(١)عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ شَدَّادٍ قَالَ : سَمِعْتُ خَالَتِي مَيْمُونَةَ زَوْجَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تقول :(أَنَّهَا كَانَتْ تَكُونُ حَائِضًا لَا تُصَلِّي، وَهِيَ مُفْتَرِشَةٌ بِحِذَاءِ مَسْجِدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَهُوَ يُصَلِّي عَلَى خُمْرَتِهِ، إِذَا سَجَدَ أَصَابَنِي بَعْضُ ثَوْبِهِ) رواه البخاري (٣٣٣).
ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دیار بێت مەبەستی مەیموونە لەم فەرموودەیە مزگەوتی ماڵی پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم کە نوێژی تێدا دەکرد لە ماڵەوە) فتح الباري (١/٥٥٠).
(٢)عَنْ مَحْمُودِ بْنِ الرَّبِيعِ الْأَنْصَارِيِّ: (أَنَّ عِتْبَانَ بْنَ مَالِكٍ كَانَ يَؤُمُّ قَوْمَهُ وَهُوَ أَعْمَى، وَأَنَّهُ قَالَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ ! إِنَّهَا تَكُونُ الظُّلْمَةُ وَالسَّيْلُ، وَأَنَا رَجُلٌ ضَرِيرُ الْبَصَرِ ، فَصَلِّ يَا رَسُولَ اللَّهِ فِي بَيْتِي مَكَانًا أَتَّخِذُهُ مُصَلَّى، فَجَاءَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ : أَيْنَ تُحِبُّ أَنْ أُصَلِّيَ؟ فَأَشَارَ إِلَى مَكَانٍ مِنْ الْبَيْتِ، فَصَلَّى فِيهِ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رواه البخاري (٦٦٧) ، ومسلم (٣٣).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچی تێدا نییە شوێنێک تایبەت بکەیت بۆ عیبادەت کردن) شرح مسلم (٥/١٦١).
ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مزگەوتی ماڵەوە شوێنی نوێژ کردنە تێیدا، عادەتی پێشینەکان وابوو شوێنێکیان لە ماڵەوە تەرخان دەکرد بۆ نوێژ کردن تێیدا، بەڵام ئەم مزگەوتەی ماڵەوە حوکمی مزگەوتی تری نییە، واجب نییە بیپارێزێت لە پیسایی و لەشگران و حەیز، ئەمە مەزهەبی هاوەڵانی ئێمە و زۆربەی زانایانە.
سەبارەت بە نوێژی بە کۆمەڵ لە مزگەوتی ماڵەوە پاداشتی مزگەوتی تری نییە.
بە هەر حاڵ دەبێت ئەم شوێنەی تەرخان کراوە بۆ نوێژ بە پاک ڕابگیرێت و پاک بکرێتەوە.) فتح الباري (٢/٣٧٧-٣٨٠).