پرسیار: حوکمی پاڵ بە ئافرەتەوە نان ئەگەر ویستی بە پێش نوێژدا بڕوات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ڕێگری کردن لە ئافرەت دوو حالەتە:
یەکەم: ئەگەر پیاوەکە هەستی بەهێز نەبێت و کاریگەی ئافرەتە لەسەری دروست نەبیت، لەم حالەتە دروستە بە دەست ڕێگری بکات، بەڵام نابێت دەست لە سینگی ئافرەت بدات، بەڵکو پاڵی پێوە دەنێت بە ملی، چونکە ڕیوایەتی مسلم هاتووە دەفەرمووێت: (فلیدفع في نحرە).
دووەم: ئەگەر پیاوەکە هەستی بەهێز بێت، لەم حالەتە دروست نییە بە دەست ڕێگری لێ بکات، بەڵکو دەچێتە پێشەوە هەتا ئافرەت بە پێش نوێژیدا نەڕوات.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئایا پاڵ پێوەنانی ئافرەت کاریگەری هەیە؟
وەڵام: خەڵک لێک جیاوازن، بەڵام لەڕووی ئەسلەوە کاریگەری نییە، چونکە لەم حالەتە دوورە مرۆڤ بە پاڵ پێوەنانی شەهوەتی لەگەڵ بێت، چونکە بەرگری لە نەفسی خۆی دەکات، بەڵام ئەگەر پیاوێک هەستی بەهێز بێت چ بکات؟
دەڵێین: لەم حالەتە با نوێژ خوێن پێش بکەوێت، بۆ ئەوەی بالا دەست بێت بەسەر نەفسی خۆیدا، چونکە پێش کەوتن باشترە بۆی، بەڵام ئەگەر نەیتوانی بە بەردەم نوێژدا ڕۆیشت ئەوە نوێژ دووبارە دەکاتەوە بە تایبەتی ئەگەر نوێژی سونەت بوو) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٥١-٤٥٢).
تێبینی: ئەگەر پیاو رێگری ئافرەت بکات دەستی بەر ئافرەت بکەوێت دەست نوێژی ناشکێت لەسەر وتەی راستی زانایان، جا چ بە شەهوت بێت یان بێ شەهوەت ئیلا ئەگەر مەزی دەربچێت، ئەو کاتەش لەبەر مەزی دەست نوێژی دەشکێت نەک لەبەر دەست بە ئافرەت کەوتن.