سەردێری پرسیار:حوکمی پاڵ دانەوە دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانی؟

بەرواری دانان :2019-12-29 کۆدی پرسیار:1677

پرسیار:

پرسیار: حوکمی پاڵ دانەوە دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی پاڵدانەوە لەسەر تەنیشت دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی پێش نوێژی بەیانی، چوار وتە ھەیە:

یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سونەتە پاڵ بدەیتەوە لەسەر تەنیشت دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانی، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەی ڕاستی حەنابلە و کۆمەڵێک لە پێشینەکانە، بەڵگە:

(١) عن عائشةَ رَضِيَ اللهُ عَنْها، قالت: (كان النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إذا صلَّى ركعتَي الفجرِ اضطجَعَ على شِقِّه الأيمنِ) رواه البخاري (١١٦٠).



(٢) عن عائشةَ رضى الله عنها، قالت: (كان رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يُصلِّي فذكرتْ صلاةَ الليلِ، ثم قالت: فإذا سكَتَ المؤذِّنُ من صلاة الفجرِ، وتبيَّن له الفجرُ، قام فركَعَ ركعتينِ خفيفتينِ، ثم اضطجعَ على شِقِّه الأيمنِ، حتى يأتيَه المؤذِّنُ للإقامةِ) رواه البخاري (٦٢٦)، ومسلم (٧٣٦).

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون پاڵ دانەوە لەسەر تەنیشت دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانی سونەت نییە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، ابن بطال و زانایانی اللجنە الدائمەیە، بەڵگە:

(١)عن عائشةَ رَضِيَ اللهُ عَنْها: (إنَّ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم كان يُصلِّي بالليلِ إحْدَى عَشرةَ ركعةً يُوتِر منها بواحدةٍ، فإذا فرَغ اضطجَعَ على شِقِّه الأيمنِ، حتى يأتيَه المؤذِّنُ فيُصلِّي ركعتينِ خفيفتين)رواه مسلم (٧٣٦).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دوای شەو نوێژ پاڵ داوەتەوە، لەگەڵ ئەمەش زانایان دەڵێن پاڵ دانانەوە دوای شەو نوێژ سونەت نییە، کەواتە دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانیش بە هەمان شێوە سونەتە.

(٢)ئەم پاڵدانەوەیە وەک ئیسراحەت بووە نەک وەک عیبادەت. سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون پاڵ دانەوە لەسەر تەنیشت واجبە.

چوارەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون پاڵ دانەوە سونەتە بۆ کەسێک شەو نوێژی کردبێت، ئەگەر شەو نوێژی نەکردبێت سونەت نییە بۆی، بەڵگە:

(١)ئەم پاڵ دانەوەیە بۆ پشوو بووە، کەسێک شەو نوێژی نەکردبێت پێویستی بەم پاڵ دانەوەیە نییە.

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حیكمەتی ئەم پاڵ دانەوەیە، دوو وتە هەیە:

(١)هەندێک زانا دەڵێن بۆ پشوو دانە، لەسەر ئەم وتەیە تایبەتە بەو کەسەی شەو نوێژ دەکات.

(٢)هەندێک زانای تر دەڵێن بۆ ناوبڕ خستنە نێوان دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانی و نوێژی بەیانی یە، لەسەر ئەم وتەیە تایبەت نییە بەو کەسەی شەو نوێژ دەکات.

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک لە پێشینەکان بۆ ئەوە چوون سونەتە پاڵ بدەیتەوە لەسەر تەنیشت لە ماڵەوە نەک لە مزگەوت، ئەمە نقل کراوە لە ابن عمر) فتح الباري (٤٤/٣).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە پاڵ بدەیتەوە لەسەر تەنیشتی ڕاست دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی پێش نوێژی بەیانی، أبو موسى ورافع بن خديج، وأنس بن مالك ئەمەیان کردووه) المغني (٩٤/٢).

ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەم پاڵ دانەوەیە بۆ ئیسراحەتە لەبەر ماندوو بوونی شەو نوێژ) شرح صحیح البخاري (١٥١/٣).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت لەم بابەتە سونەتە پاڵ بدەیتەوە لەبەر پشوو دان بە نەفس، هەروەک زانراوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سونەتی وابووە بەردەوام پشووی بە نەفس دەدا، وە دەفەرمووێت: "إن لنفسك علیك حقا") فتح ذي الجلال والإکرام (٤/١٩٠).

پوختەی وەڵامی زانایان:

(١)سونەتە دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانی پاڵ بدەیتەوە، جا کەسەکە شەو نوێژی کردبێت یان نەی کردبێت، چونکە حیکمەتەکە شتێکی بڕاوە نییە و ئەگەری حیکمەتی تریشی هەیە. (٢)کەسێک ئەگەر خەوی گران بێت یان بزانێت خەوی لێ دەکەوێت باشتر وایە ئەم سونەتە جێ بەجێ نەکات، نەوەک نوێژ بەیانی لێی بڕوات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام