پرسیار: حوکمی پاڵ دانەوە دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانی لە مزگەوت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن پاڵ دانەوە دوای دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانی لە مزگەوت دروست نییە، چونکە:
(١)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە مالەوە کردوویەتی نەک لە مزگەوت، وە نقل نەکراوە هاوەڵان لە مزگەوت پاڵیان دابێتەوە، بەڵکو لە ابن عمر نقل کراوە مەنعی کردووە لە مزگەوت، ئەگەر صحیح بێت.
(٢)خەڵک تەمەنای ڕیزی پێشەوە دەکات و لێک نزیک دەبنەوە هەتا پێش قامەت کردن، ئەم پاڵ دانەوەیە شیاو نییە لە مزگەوت.
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک لە پێشینەکان بۆ ئەوە چوون سونەتە پاڵ بدەیتەوە لەسەر تەنیشت لە ماڵەوە نەک لە مزگەوت، ئەمە نقل کراوە لە ابن عمر) فتح الباري (٤٤/٣).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم پاڵ دانەوەیە ئایا لە ماڵەوە بووە یان لە مزگەوت؟
دەڵێین: سەبارەت بە کردەوەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە ماڵەوە بووە بێگومان، سەبارەت بە هاوەڵان هیچم پێ نەگەیشتووە هاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت پاڵیان دابێتەوە لە مزگەوت، بەڵام هەندێک لە برایان وای دەبینن سونەتە ئەم پاڵ دانەوەیە بکرێت لە مزگەوت، بۆیە کاتێک دوو ڕەکاعەت سونەتی بەیانییان دەکرد پاڵیان دەداوە لەسەر تەنیشتی ڕاست، پێشتر ئەمە دەکرا لەبەر ئەوەی خەڵک سور بوو لەسەر جێ بەجێکردنی سونەت و شوێن کەوتنی، بەڵام ئێستا گومان نابەم کەس وا بکات لە مزگەوت)فتح ذي الجلال والإکرام (٤/١٩٢).