سەردێری پرسیار:پرسیار: لە کاتی چوون بۆ لادێ مانەوە لەوێ نوێژەکان لە کاتی خۆی دا دەکرێت یان قصر و جمع، یان تەنھا جمع، یان تەنھا قصر دەکرێت؟ چۆن بکرێت باشترە؟

بەرواری دانان :2019-12-31 کۆدی پرسیار:1680

پرسیار:

پرسیار: لە کاتی چوون بۆ لادێ مانەوە لەوێ نوێژەکان لە کاتی خۆی دا دەکرێت یان قصر و جمع، یان تەنھا جمع، یان تەنھا قصر دەکرێت؟ چۆن بکرێت باشترە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ھەر کەسێک سەفەر بکات بۆ لادێ مسافر بێت باشتر وایە نوێژ کورت بکاتەوە، سەبارەت بە کۆکردنەوەی نوێژ لەسەفەر دروستە، وە باشتر وایە جمع نەکرێت ئیلا ئەگەر کردنی هەموو نوێژەکان لە کاتی خۆیدا لەسەری گران بێت.

سەبارەت بە ماوەی نوێژ کورت کردنەوە بۆ مسافر تا چەند ڕۆژ دروست ئەگەر لە شوێنێک بمێنێتەوە، ھەر کەسێک سەفەر بکات بۆ لادێ و بمێنێتەوە دوو ئەگەری ھەیە:

یەکەم: ئەگەر لە لادێ بمێنێتەوە چەند ڕۆژێک، بەڵام دیار نییە کەی دەگەڕێتەوە، یان لەبەر ئەوە ڕێگا داخراوە لەبەر بەفر ناتوانێت بگەڕێتەوە، لەم حالەتە دروستە نوێژ کورت بکاتەوە ھەتا دەگەڕێتەوە.

دووەم: ئەگەر لە لادێ بمێنێتەوە چەند ڕۆژێک، بەڵام دیارە کەی دەگەڕێتەوە، لەم حالەتە باشتر وایە دوای چوار ڕۆژ نوێژەکان تەواو بکەیت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام