سەردێری پرسیار:حوکمی سوێند خواردن لە کاتی توڕەیی؟

بەرواری دانان :2020-01-02 کۆدی پرسیار:1682

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سوێند خواردن لە کاتی توڕەیی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام:زانایان دەڵێن سوێند خواردن لە کاتی توڕەیی دوو حالەتە:

یەکەم: کەسەکە وا تووڕە بووە ئاگای لەخۆ نەماوە، لەم حالەتە هیچی لەسەر نییە و سوێندەکەی دانەمەزراوە.

دووەم: ئاسەکە توڕە بووە وەک تۆڕەبوونێکی ئاسایی و ئاگای لەخۆ هەیە، لەم حالەتە سوێند لەسەری حسابە و سوێندەکەی دامەزراوە، ئەگەر پێچەوانەی سوێندەکە بکات دەبێت کەفارەت بدات.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک سوێند بخوات و توڕە بێت تەفسیلی تێدایە:

(١)ئەگەر زۆر توڕە بوو هەتا هەستی لەدەست دا، شت لێک جیانەکاتەوە لەبەر زۆری تۆڕەیی، ئەمەیان سوێندی دانەمەزراوە و هیچی لەسەر نییە، هەروەک چۆن کەسێک خێزانی خۆی تەلاق دەدات لە کاتی تۆڕەیی.

(٢)سەبارەت بە توڕە بوونێکی ئاسایی ڕێگر نییە لە تەلاق و دامەزراندنی سوێند، ئەگەر ئافرەت بڵێیت: سوێند بەخوا قسە لەگەڵ فلانە کەس ناکەم، یان پیاو بڵێت: سوێند بەخوا قسە لەگەڵ فلانە کەس ناکەم، یان سەردانی ناکەم، یان وەڵام دەعوەتەکەی نادەمەوە، ئەگەر چی تۆڕەش بێت، بەڵام دەبێت ئاگای لەخۆ بێت، توڕە بوونەکە نەگەیشتبێتە ئەو سنورە هەستی گۆرا بێت و ئاگای لەخۆ نەمابێت، لەم حالەتە کەفارەتی لەسەرە ئەگەر پێچەوانەی سوێندی خۆی کرد، لەبەر وتەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم : "إذا حلفت على يمين فرأيت غيرها خيرًا منها، فكفر عن يمينك وأت الذي هو خير")مجموع فتاوي ابن باز (٢٣/١٢٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام