پرسیار: من لەسەفەر نوێژی نیوەڕۆ و عصرم جمع کردووە، پاشان گەیشتمە ماڵەوە پێش نوێژی عصر، ئایا نوێژم دروستە یان نوێژی عصر بکەمەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن باشتر وایە مسافر نوێژ جمع نەکات ئیلا ئەگەر لەسەری گران بێت و مەشەقەت بێت، لەو کاتە باشتر وایە نوێژ جمع بکات، ھەر کەسێک نوێژ جمع بکات لەسەفەر دوای گەڕانەوە لەسەری نییە نوێژ بکاتەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ئەگەر چی بزانێت دەگەڕێتەوەش، چونکە:
(١)لەسەفەر ڕوخسەت بۆی ھەبوور نوێژ جمع بکات، بەلاچوونی عوزر ئەم جمعە پووچ نابێتەوە.
(٢) وەک ئەو کەسەی تەیەموومی کردووە ئەگەر ئاوی دەست کەوت دوای لەنوێژ بوونەوە لەسەری نییە نوێژ بکاتەوە، ئەمەش بەھەمان شێوە.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئەگەر دوو نوێژ جمع کران جمعی تقدیم کەسەکە مسافرە پاشان دەبێتە مقیم، ئایا جمعی پووچ دەبێتەوە و واجبە نوێژی دووەم دووبارە بکاتەوە لە کاتی خۆی یان نە؟
وتەی ڕاست جمع پووچ نابێتەوە، ھەروەک چۆن ئەگەر نوێژی کورت کرد پاشام بووە مقیم) المجموع (١٨٠/٤).
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ھەردوو نوێژ بکات لە کاتی نوێژی یەکەم، پاشان عوزری لابچێت دوای لێ بوونەوە لە ھەردوو نوێژ پێش داخل بوونی کاتی نوێژی دووەم، ئەوە نوێژی دروستە، لەسەری نییە نوێژی دووەم بکات لە کاتی خۆیدا، چونکە نوێژی کردووە نوێژی دروست بووە و لەسەری لاچووە.
چونکە نوێژی واجبی کردووە لە حالەتی عوزر، نوێژی پووچ نابێت دوای لاچوونی عوزر، وەک ئەو کەسەی تەیەموومی کردووە ئەگەر ئاوی دەست کەوت دوای لەنوێژ بوونەوە لەسەری نییە نوێژ بکاتەوە) المغنی (١٤٠/٣).
پرسیار کراوە لە ابن عثیمین: کەسێک دوو نوێژی جمع کردووە لە سەفەر نوێژی نیوەڕۆ و عصر جمعی تقدیم، وە دەزانێت دەگەڕێتەوە مالەوە و دەگاتە شوێنی خۆی پێش نوێژی عصر؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (بەلێ ئەمە دروستە، بەڵام ئەگەر بزانێت یان گومانی بەزۆری بۆ ئەوە بچێت پێش نوێژی عصر دەگاتە مالەوە، باشتر وایە نوێژ جمع نەکات، چونکە پێویستی بە جمع نییە) "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (٤٢٢/١٥).