سەردێری پرسیار:ئەگەر یەکێک مسوڵمان بێت بەڵام تووشی شیرکێک بوو، دواتر تەوبەی کرد و گەڕاوە ناو بازنەی ئیسلام، ئایا کردەوەکانی پێش ئەنجامدانی شیرکەکە دەمێنێتەوە، یانی بۆی دەگەڕێتەوە یان دەبێت دیسان ئەنجامی بداتەوە؟

بەرواری دانان :2020-01-02 کۆدی پرسیار:1684

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر یەکێک مسوڵمان بێت بەڵام تووشی شیرکێک بوو، دواتر تەوبەی کرد و گەڕاوە ناو بازنەی ئیسلام، ئایا کردەوەکانی پێش ئەنجامدانی شیرکەکە دەمێنێتەوە، یانی بۆی دەگەڕێتەوە یان دەبێت دیسان ئەنجامی بداتەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (ٳلا من تاب و امن وعمل عملا صالحا فٲولئك یبدل الله سيئاتهم حسنات) {الفرقان:٧٠}.

واتە: ئیلا ئەوەی تەوبە دەکات ئیمان دەهێنێت وە کردەوەی باش دەکات خوای گەورە خراپەکانی دەگۆرێت بە چاکە.

لەم ئایەتە جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە گۆڕینی خراپە بە چاکە:

(۱) هەندێک زانا دەلێن مەبەستی ئایەتەکە ئەوەیە کاتێک ئیمان دەهێنێت خوای گەورە کردەوەی خراپی بۆ دەگۆڕێت بە چاکە، لە جیاتی کردەوەی خراپ دوای ئیمان هێنان دەگۆڕێت بە چاکە کردەوی باش دەکات لە جیاتی خراپە، وەک گۆڕینی شیرک بۆ ئیمان، زینا بۆ داوێن پاکی ، درۆ بۆ ڕاستگۆی، وە کردەوەکانی تریش بە هەمان شێوە.

(۲) هەندێک زانای تر دەلێن مەبەستی ئایەتەکە گۆڕینی خراپەیە بۆ باشە لە ڕۆژی قیامەت بۆ پاداشت وەرگرتن . زانایان دەلێن سەبارەت بەم بابەتە ئەم سێ حالەتانەمان ھەیە :

حالەتی یەکەم: کافرێک تەوبە دەکات و موسلمان دەبێت، کافر موسلمان بێت هەموو خراپەکانی دەبن بە چاکە بەلام باشتر نییە لە موسلمانێک لەناو ئیسلام دا ژیاوە، چونکە لەناو ئیسلام دا ژیان و کردەوەی باش کردن پاداشتێکی زۆر زۆری بۆی هەیە.

حالەتی دووەم: موسلمانێک لەسەر خراپە دەڕوات دوای تەوبە دەکات، بە شێوەیەکی گشتی ئەمەیان باشتر نییە لە موسلمانێکی پابەند بە دین.

حالەتی سێیەم: بەلام ئایا کافرێک زۆرتر تاوانی کردووە لە کافرێکی تر، وە هەردووکیان موسلمان بوون ئایا کامەیان باشترە و چاکەی زیاترە؟

هەندێک زانا دەلێن تاوانبارترەکە (خراپترەکە) پاداشتی زیاترە لەوەکەی تر کە کەمتر تاوانی کردووە، بەلگە: (۱) فەرموودەی ابو هریرة رواە الحاکم (۷۷۱٨)، پێغەمبەر درود و سەڵامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (لیتمنین ٲقوام لو ٲکثرو من السیئات)، واتە: خەلکانێک ئاوات بەوە دەخوازن کە زۆرتر تاوانیان بکردبایا، هاوەلان لێیان پرسی بۆچی ئەی نێردراوی خوا، ووتی: (لەبەر گۆڕینی خراپەکان بە چاکە) صححه الالبانی فی سلسلة الصحیحة ( ٥/ ۲۰۹).

(۲) یەکێک زالم بێت تاوانی زۆر زۆر بکات گەڕانەوەکەی زۆر زەحمەتترە لە یەکێکی تر کە کەمتر تاوانی کردووە، کەواتە عەقلەن پاداشتیشی زیاترە لە یەکێکی تر، هەروەک چۆن موسلمانێک غەریبە ئەوانەی دژایەتی دەکەن زۆر زیاترن لەوانەی پشتی دەگرن، چونکە تووشی ناخوشی بووە سەبرێکی زۆری گرتووە، چۆن پابەند بە دین پێویستی بە ئارام گرتنێکی زۆر هەیە خراپە کاریش پێویستی بە ئارام گرتنێکی زۆر هەیە، عەقلەن دوری مەبینە پاداشتی زۆر تر بێت لە تاوانبارێک کەمتر تاوانی کردبێت.

(۳) ئەوەی زۆرتر تاوان دەکات کە دەگەڕێتەوە باشترە لە یەکێکی تر کە کەمتر تاوانی کردبێت، هەر لەبەر ئەمەش زانایان دەلێن ئادم لەپاش تاوانەکەی باشتر بوو، وە زیاتر خۆی بەکەم داناوە و زەلیل بووە بۆ خوا بەراورد بە پێش تاوان کرد. هەندێک دەڵێن ئەوی کەمتر تاوان بکات بگەرێتەوە موسلمان بێت باشترە لەوەکەی تر، بە ھەر حاڵ بوونی ئەم جیاوازییە مژدەیە بۆ ئەوانەی لە تاواندا ڕووچوون کە بگڕێنەوە بۆ ئەوەی لەم پاداشتە گەورەیە بێ بەش نەبن، وە موسلمانی تاوانباریش خراپەکانی دەبن بە چاکه،واللە اعلم.

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەوەی راست بێت لە وتەی زانایان ئەو کەسەی هەڵگەڕاوەتەوە پاشان تەوبەی کرد و داخلی ئیسلام بووەوە، ئەوەی کردەوەی باشی پێش هەڵگەڕانەوە دووبارە ناکاتەوە، چونکە خوای گەورە بۆ پووچ بوونی کردەوە بە هەڵگەرانەوە بە مەرجی داناوە مرۆڤ لەسەری بمرێت، دەفەرمووێت: "وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُوْلَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ" {البقرة:٢١٧}، مەرج بۆ پووچ بوونەوەی کردەوە دەبێت مرۆڤ بەردەوام بێت لەسەر هەڵگەرانەوە و لەسەری بمرێت.

مانای ئایەتەکە ئەگەر تەوبە بکات پێش مردن، ئەوە ئەو کردەوەی کردووە پێش هەڵگەڕانەوە دروستە إن شاء اللە.)."مجموع فتاوى الشيخ صالح الفوزان" (١/٦١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام