پرسیار: بەڵگەتان چییە لەسەر حەڕامی داوا کردن لە مردووەکان؟
وەڵام: زانایان دەلێن نابێت لە کاتی تەنگانە داوا لە مردوو بکەیت یان داوا لە کەسێکی غائب بکەیت یان لە زیندوو بکەیت کە لە توانایان دا نییە ئیلا خوای گەورە نەبێت، چونکە ئەمە شیرکی گەورەیە و لە دین دەردەچێت پەنا بەخوا، بەڵگە
(١)خوای گەورە دەفەرمووێت : (وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ فَإِنْ فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ الظَّالِمِينَ) [یونس: ١٠٦].
واتە: خوای گەورە دەفەرمووێت: (داوا مەکە لە بێجگە لەخوا، ئەوەی سوودت پێ ناگەیەنێت ئەگەر بیپەرستی، وە زیانت پێ ناگەیەنێت ئەگەر نەیپەرستی، ئەگەر وات کرد ئەوە تۆ لە ستەمکارەکانیت).
(٢)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ * وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ) [الأحقاف: ٥-٦].
واتە: خوای گەورە دەفەرمووێت: (کێ لەو کەسە گومڕاترە کە جگە لەخوا لە کەسێکی دیکە داوا دەکات یان دەیپەرستێت، کە ئەو داوا لێکراوە ھەر کەسێک بێت یان ھەر شتێک بێت، تا ڕۆژی قیامەت جوابی ناداتەوە، ئەو کەسانەی کە داوایان لێکراوە حاڵیان وایە کەبلە داواکردن و پەرستنەکەی ئەمانە بێ ئاگان، کاتێک کە دروستکراوەکان حەشر کران، ئەوان دەبن بە دوژمنی ئەمانە، ئەو کاتە بەرامبەر عیبادەت و پەرستنی ئەمانیش، بەری بوون و دووری خۆیان ڕادەگەیەنن و حاشایان لێ دەکەن).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم ئایەتە ڕوونی کردۆتەوە کەس لەو کەسە ستەمکارتر نییە کە داوا لە بێجگە لەخوا دەکات لە شتێک لە تەنھا لە توانای خوا دایە، چونکە سەرکەوتن بەدەست ناھێنێت لە دونیا، وە لە ئاخیرەت لە خەسارەت مەندەکان دەبێت بۆ ناو ئاگر.
وەسفی ئەوانەی داوایان لێکراوە بێجگە لەخوا وەسف کراون بە چوار سیفەت:
یەکەم: ناتوانن وەڵامیان بدەنەوە ھەتا ڕۆژی قیامەت.
دووەم: ئەوان بێ ئاگان لە دوعاکانیان، یان لەبەر ئەوەی مردوون، یان جمادن ھەستیان نییە و ھەست بە ھیچ ناکەن، یان مشغولن، یان فریشتەیەکە زانستی نییە بەو کەسەی داوای لێ دەکات.
سێیەم: ئەوان لە ڕۆژی قیامەت دەبنە دوژمنی ئەوانە کە بەندایەتیان کردووە.
چوارەم: ئەوان خۆیان بەری دەکەن و ئینکاریان دەکەن) التعلیق المفید لاپەڕە ٩٢ .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ابن تیمییە لە یەکێک لەنامەکانی باس دەکات لە زۆر لە نامەکانی باس دەکات، بەم مانایە: ھەرشتێک گۆڕ پەرستان بەدەست دێنن لە پێویستیەکان کە داوایان لە گۆڕ کردووە، ئەوە نابێتە بەڵگە لەسەر ڕاستی مەزھەبیان، چونکە مەبەست لەمە تاقیکردنەوەیە لە لایەن خواوە، وە بۆ ئەوەی زیاتر ڕایان بکێشێت، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: "فذرني ومن يكذب بهذا الحديث سنستدرجهم من حيث لا يعلمون" ...) إعانة المستفيد (١/٢٦٧).
عبدالرحمان بن ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیاوازی نێوان دوعا و استغاثە، دوعا گشتی یە بۆ ھەموو حالەکان، بەڵام استغاثە دوعا کردنە لەخوا لەکاتی تەنگانە) القول السدید لاپەڕە ٤٨ - ٤٩ .
عبداللە بن جار اللە دەفەرمووێت: (جۆرەکانی الإستغاثة سێ جۆرن:
(١) واجب: ئەویش ئەوەیە تەنھا داوا لەخوا دەکرێ.
(٢) حەڕام: ئەویش ئەوەیە داوا لە بێجگە لەخوا دەکرێ لە شتێک لە توانای کەس دا نییە ئیلا خوا نەبێت، وەک: استغاثە بە مردووەکان و کەسانێک ئامادە نیین بۆ ڕاکێشانی سوود و لادانی زیان.
(٣) دروستە: ئەویش استغاثەیە بە كەسێکی زیندووی ئامادە بوو لەتوانایی دایە سەری بخات) فتح اللە الحمید المجید لاپەڕە ٥٩.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەر کەسێک واستە لەنێوان خۆ و خوا دابنێت، وە توکل بخاتە سەری و دوعای لێ بکات و داوای لێ بکات، تووشی کوفر بوو بە یەک دەنگی ھەموو زانایان) مجموع الفتاوی (١/١٢٤)، (١٩/٤٧).