پرسیار: لە چ شوێنێک نابێت نوێژ بکرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت نوێژ لەم شوێنانە بکرێت:
(١)گۆڕستان و ڕووەو گۆڕ: زانایان دەڵێن حەڕامە نوێژ لەناو گٶڕستان و ڕووەو گۆڕ بکرێت، کە ئەمە وتەی ابن حزم و ابن تیمییە و ابن باز و ابن عثیمینە.
(٢)حەمام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ کردن لە حەمام مەکروھە و نویژی بەتال نییە، بەڵام ھەندێکیان دەڵێن ئەگەر شوێنەکە پاک بێت چڵکاوی لێ نەبێت دروستە بێ کەڕاھەت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکای ئەحمەد.
(٣)شوێنی مانەوەی وشتر: زانایان دەڵێن نوێژ کردن لە شوێن مانەوەی وشتر بەتالە، کە ئەمە وتەی حەنابلە و مالک و ابن حزم و ابن عثیمینە.
(٤)سەر ڕێگای خەڵک: سەبارەت بە نوێژ کردن لەسەر ڕێگای خەڵک زانایان دەڵێن فەرموودە ھاتووە نەھی کردووە، بەڵام فەرموودەکە لاوازە، ئەگەر چی فەرموودەکە لاوازە بەڵام نوێژ کردن لەسەر ڕێگای خەڵک کەسەکە سەرقاڵ دەکات و خشوعی کەم دەبێت، وە ڕێگا لە خەڵک دەگرێت کە ڕێگا مافی خەڵکە .
(٥)کەنیسە: ئەگەر وێنەی تێدا بوو باش نییە یان هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەرامە نوێژ تێیدا بکەیت.
سەبارەت بە زبڵدان و شوێنی ئاژەڵ سەربڕین: زانایان دەڵێن دروستە نوێژ بکەیت لەسەر زبڵدان و شوێنی ئاژەڵ سەربڕین ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و ابن حزم و ابن بازە ، بەڵگە :
(١)عمومی وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت: (جُعِلتْ لي الأرضُ مسجدًا وطَهورًا).
(٢)ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون نەھی کردبێت لە نوێژ کردن لەم دوو شوێنە، ئەو فەرموودەی ھاتووە لاوازە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژ دروستە لەناو زبڵدان و شوێنی سەربڕینی ئاژەڵ ، ئیلا ئەەر پیسایی لەوێ بێت ، وە ھەروەھا سەر ڕێگای خەڵک.) اختيارات الشيخ ابن باز الفقهية، لخالد آل حامد (٤٢٤/١)
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زبڵدان نەمان زانیووە ھیچ فەرموودە ھاتبێت لەسەر ڕێگری کردن لە نوێژ کردن تێیدا، بەڵام عیلەتی ڕێگری کردنمام باسکرد نابێت نوێژ تێیدا بکەیت؛ ئەویش ئەوەیە شیاو نییە نوێژکەر لەبەردەم خوای گەورە بوەستێت لە زبڵدان.
سەبارەت بەو شوێنەی ئاژەڵی تێدا سەردەبڕدرێت جێگایەکی بۆگەنە و خوێنی لێ یە و چڵکاو شتی تری لێ یە، شیاو نییە نوێژی تێدا بکەیت.
لەسەر ئەمە ئەگەر ئەو شوێنەی ئاژەڵی تێیدا سەردەبڕدرێت فراوان بێت و شوێنێکی خاوێن بێت ، ئایا نوێژی تێدا بکات؟
وەڵام: نوێژی تێدا دەکەیت ، ھەروەھا ئەگەر ژووری لێ بێت، یان ھەندێک بەردی خاوێنی لێ بێت ھیچ لەسەر نەبێت، بەڵام داخلی شوێنی ئاژەڵ سەربڕین دەبێت، ئەوە نوێژ تێدا کردن دروستە.) فتح ذي الجلال والإكرام (٣٢٧/٢)
سەبارەت بە نویژ کردن لەسەر بانی کەعبە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نوێژ کردن لەسەر بانی کەعبە، دوو وتە ھەیە:
یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نەھی کراوە لە نوێژ کردن لەسەر بانی كەعبە، بەڵگە:
(١) وَعَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى أَنْ يُصَلَّى فِي سَبْعِ مَوَاطِنَ: ( الْمَزْبَلَةِ، وَالْمَجْزَرَةِ، وَالْمَقْبَرَةِ ، وَقَارِعَةِ الطَّرِيقِ ، وَالْحَمَّامِ ، وَمَعَاطِنِ الإِبِلِ ، وَفَوْقَ ظَهْرِ بَيْتِ اللَّهِ تَعَالَى) رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ وَضَعَّفَهُ.
واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لەھەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە نوێژ کردن لە حەوت شوێن: زبڵدان و شوێنی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆڕستان و سەر ڕێگای خەڵک و حەمام و شوێنی مانەوەی وشتر و سەر بانی ماڵی خوا.
(٢) چونکە ڕووی لە قیبلە نابێت، بەڵکو ڕووی لە ھەندێک قیبلە دەبێت، وە ھەندێک کەعبەی دەکەوێتە پشتەوەی.
دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژ لەسەر بانی کەعبە دروستە، بەڵگە:
(١) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی کردووە لەناو کەعبە لە ساڵی فەتح، نوێژ کردن لەسەر بانی کەعبە ھەمان شتە.
(٢) ئەو فەرموودەی ھاتووە نەھی کردووە لاوازە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت دروستە نوێژ لەسەر بانی کەعبە بکەیت، لەم کاتە بانی دەورە دراوە بە دیوار، ئەگەر نوێژت کرد لەسەر بانی کەعبە دیوار لە بەردەمتە، سەبارەت بە نوێژ کردن لەناو بەیت نەھی لێی نەکراوە نە لە نوێژی واجب و نە لە نوێژی سونەت) فتح ذي الجلال والإكرام (٣٢٤/٢).