سەردێری پرسیار:حوکمی خشوع لەناو نوێژدا؟

بەرواری دانان :2020-01-03 کۆدی پرسیار:1687

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خشوع لەناو نوێژدا؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی خشوع بۆ نوێژ، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون خشوع واجبە، کە ئەمە وتەی حافظ عراقی و ابن تیمییە، بەڵگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآَنَ){النساء:٨٢}. تدبر: تێگەیشتن و زانینی ئەوەیە کە چ دەخوێنیت، چونکە جوولەی زمان مەبەست نییە، بەڵکو تێگەیشتن و ماناکەی مەبەستە.

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلاةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلاَّ عَلَى الْخَاشِعِينَ) {البقرة:٤٥}.

(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت: (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ * إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ * فَمَنْ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْعَادُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ لأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ * أُوْلَئِكَ هُمْ الْوَارِثُونَ * الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) {المومنون:١-١١}. (٤)پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (إن الرجل لينصرف وما كتب له إلا عشر صلاته تسعها، ثمنها، سبعها، سدسها، خمسها، ربعها، ثلثها، نصفها) أخرجە أبو داود (٧٩٦)، والنسائي في الکبری (١/٣١٦)، وأحمد (٣١/١٨٩)، وحسنە الألباني في "صحیح الجامع" (٢/٦٥).

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خشوع واجب نییە، بەڵگە:

(١)عن أبي هريرة أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (إذا نودي بالصلاة أدبر الشیطان ولە ضراط، حتێ لا یسمع الأذان، فإذا قضي الأذان أقبل، فإذا ثوب أدبر، فإذا قضي التثویب أقبل حتی یخطر بین المرء ونفسە، یقول: إذکر کذا وکدا، ما لم یکن یذکر،حتی یظل الرجل کم صلی، فإذا لم یدر کم صلی ثلاثآ أو أربعا، فلیسجد سجدتین ) رواە مسلم.

پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی کردووە هەر کەسێک خشوعی نەبوو دوو سوجدەی سەهو ببات، فەرمانی نەکردووە بە دووبارە کردنەوەی نوێژ، ئەگەر نوێژ بەتال بوایا لەبەر نەبوونی خشوع فەرمانی دەکرد بە کردنەوەی نوێژ.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خشوع لەناو نوێژ سونەتە، تدبر لە قورئان و زیکر لەناو نوێژ سونەتە) المجموع (٤/١٠٢).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پیاوێک نوێژی کرد بێ خشوع، ویستی جارێکی تر نوێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی بە جوانی بکات، ئایا بۆی دروستە دووبارە بکاتەوە؟ وەڵام: وتەی نزیک ئەوەیە دووبارە ناکاتەوە، چونکە ترسی ئەوە هەیە ئەگەر فەرمانی پێ بکەیت بە دووبارە کردنەوە وەسواس بچێتە دڵی، وای لێ دێت هەر کاتێک نوێژ بکات دەڵێت خشوعم نەبوو، پاشان جارێکی تر دەکاتەوە و خشوعی نابێت، بەم شێوەیە کات بەسەری دەڕوات و نوێژ دەکات، من وای دەبینم نوێژ دووبارە ناکاتەوە، ئیلا ئەوە نەبێت هەندێک زانا دەڵێن: ئەگەر فاتیحەی خوێند و دڵی ئامادە نەبوو پاشان بە ئاگا هات دووبارە دەکاتەوە، من وای نابینم دووبارە بکاتەوە، چونکە دەرگای وەسواس دەکاتەوە، کێ زەمانەتی ئەوە دەکات ئەگەر دووبارە بکاتەوە وەسواس بۆی ناهێت.) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٧٣-٤٧٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام