پرسیار: کەسێک خوای گەورە خۆشی نەوێت مالی پێ نادات، ئایا ئەمە تاچەند راستە؟ چ جیاوازی هەیە لەنێوان ئیماندارێک خوای گەورە مالی پێداوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خوای گەورە رزق و ڕۆزی دیار کردووە بۆ کافر و موسلمان هەروەک چۆن تەمەنی دیارکردووە بۆ کافر و موسلمان، خوای گەورە دونیا دەدات بە کافر و موسلمان و باش و خراپ، بەڵام ئیمان و هیدایەت نادات بە کەسێک مەگەر خۆشی بوێت، وە مال دان بە کەسێک نیشانەی ئەوە نییە کە خوای گەورە ئەو کەسەی خۆش دەوێت کە ئەمە گومان زۆر لە خەڵکە.
قال ابن مسعود رضي الله عنه: (إِنَّ اللَّهَ يُعْطِي الدُّنْيَا مَنْ يُحِبُّ وَمَنْ لَا يُحِبُّ، وَلَا يُعْطِي الْإِيمَانَ إِلَّا مَنْ يُحِبُّ)."مصنف ابن أبي شيبة "(٧/١٠٥).
واتە: ابن مسعود خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (خوای گەورە دونیا دەدات بە کەسێک خۆشی بوێت و وە دەدات بە کەسێک خۆشی ناوێت، بەڵام ئیمان نادات بە کەسێک مەگەر خۆشی بوێت).
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَكَأَيِّن مِنْ دَابَّةٍ لا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) {العنكبوت:٦٠}.
واتە: (هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه ده‌فه‌رموێت): زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَّ عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ) {هود:٦}.
واتە: هیچ زینده‌وه‌رێك نیه له‌م زه‌ویه‌دا ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی له‌سه‌ر خوا نه‌بێت و ئاگاداره به‌شوێنی حه‌وانه‌وه و شوێنی ده‌رچوونیان، هه‌موو شتێك تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشکرادا له (لوح المحفوظ) دا.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَذَا بَلَدًا آمِنًا وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ مَنْ آمَنَ مِنْهُمْ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ قَالَ وَمَنْ كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُ قَلِيلًا ثُمَّ أَضْطَرُّهُ إِلَى عَذَابِ النَّارِ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ) {البقرة:١٢٦}.
واتە: (یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه) كاتێك ئیبراهیم دۆعای كرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌وروبه‌ری ئه‌م ماڵه‌ت بگێڕه به‌شارێكی پڕ له ئاسایش و ڕزق و ڕۆزی هه‌مه‌جۆر ببه‌خشه به‌دانیشتوانی، (به‌تایبه‌ت) به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو ڕۆژیی دوایی هێناوه. (خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه كه دۆعات گیرایه‌و) فه‌رمووی: به‌ڵام ئه‌وه‌ش كافره بێ به‌شی ناكه‌م له به‌رهه‌م و نازو نیعمه‌تی كه‌م ته‌مه‌نی ئه‌م دنیایه، به‌ڵام له‌وه‌ودوا به ناچاریی تووشی سزای ئاگری ده‌كه‌م كه سه‌رئه‌نجام و چاره‌نووسێكی خراپه.
عبدالرحمان بن ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە موسلمان ڕزق یارمەتی دەرە بۆ عیبادەتی خوا کردن، پاشان بەهۆی ڕزقەوە دەچێتە بەهەشتەوە، سەبارەت بە کافر خۆشی بە ڕزق و ڕۆزی دەبات لە دونیا، پاشان ناچار دەکرێت بۆ سزای ئاگر و چارەنووسێکی خراپ) تیسیر الکریم الرحمان لاپەڕە ٦٦.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُ فِيهَا مَا نَشَاءُ لِمَنْ نُرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُ جَهَنَّمَ يَصْلَاهَا مَذْمُومًا مَدْحُورًا * وَمَنْ أَرَادَ الْآخِرَةَ وَسَعَى لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَئِكَ كَانَ سَعْيُهُمْ مَشْكُورًا * كُلًّا نُمِدُّ هَؤُلَاءِ وَهَؤُلَاءِ مِنْ عَطَاءِ رَبِّكَ وَمَا كَانَ عَطَاءُ رَبِّكَ مَحْظُورًا * انْظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَلَلْآخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَاتٍ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًا) {الإسرا‌ء:١٨٢١}.
واتە: ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ته‌نها دنیابێت که به‌په‌له‌و به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه ئێمه (به ئاره‌زووی که‌س ناکه‌ین به‌ڵکو) هه‌رچیمان بوێت به زوویی، به‌ویستی خۆمان و به‌هه‌رکه‌س که بمانه‌وێت ده‌یبه‌خشین، پاشان (له‌و جیهان) ئه‌و جۆره که‌سانه (واته دنیا په‌رستان) ده‌خه‌ینه ناو دۆزه‌خه‌وه، به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕاونراویه‌وه (که به‌رده‌وام فریشته‌کان ئێش ده‌که‌ن به‌دڵیانداو نایه‌ڵن پشوو بده‌ن، هه‌ر ڕاویان ده‌نێن به‌ناو تونێل و شوێنه سامناکه‌کاندا).
(به‌ڵام) ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی به‌شی ئه‌و جیهان بێت و هه‌وڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، له هه‌مان کاتیش‌دا ئیماندار بێت، هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه جێگه‌ی ڕێز‌و سوپاسه و سوپاسکراون.
ئێمه هه‌ردوولا (دنیا په‌رستان و خوا په‌رستان) له به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌هره‌وه‌ر ده‌که‌ین، بێگومان به‌خششی په‌روه‌ردگارت سنووردار‌و قه‌ده‌غه کراو نیه له دنیادا.
موسلمان داوای رزق و ڕۆزی حەڵاڵ دەکات و سوپاسی خوای گەورە دەکات، وە ڕزق و ڕۆزی یارمەتی دەرە لەسەر گوێڕایەلی خوا، سەبارەت بە کافر ڕزق و ڕۆزی نابێتە یارمەتی دەر لەسەر گوێرایەلی خوا، بەڵکو یارمەتی دەرە لەسەر تاوان و سەرپێچی.