پرسیار: کەسێک دەڵێت دەستم بە بەرەکەتە یان قاچم بە بەرەکەتە، یان ڕزقم بە دەست زیاد دەکات؟
وەڵام: بەرەکەت: بریتی یە لە خێرێکی زۆر یان جێگیر بوون و مانەوەی، وەرگیراوە لە البِرکة كەسرەی له ژێرە، والبِرکة: ئەو شوێنەیە کە ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە و لەخۆ دەگرێت، ئەم ئاوە لە ئاوەکەی تر کە لەبەری دەروات جیا دەکرێتەوە بە دوو شت:
(١) زۆری ئاوەکە.
(٢) جێگیر بوونی ئاوەکە.
زانایان دەڵێن تەبەڕوک کردن بە پیاوچاکان دروست نییە، چونکە دوای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم باشترین هاوەڵ ئەبوبەکر بووە خوا لێی ڕازی بێت کەس تەبەڕوکی پێنەکردووە، کەسێک دەڵێت دەستم یان قاچم بە بەرەکەتە ئەم دوو حالەتە:
یەکەم: ئەگەر باوەڕی وابێت خودی بەرەکە لە دەست و قاچمەوەیە، واتە بکەری بەرەکەت دەست و قاچمە، ئەمە شیرکە لە پەروەرگارییەتیدا(واتە شیرک لە ربوبیة).
دووەم: ئەگەر باوەڕی وابێت دەست و قاچم هۆکارە بۆ بەرەکەت، بەرەکەت هەمووی بەدەست خوایە و خوای گەورە خۆی بکەری بەرەکەتە، ئەمە شیرکی بچووکە.