سەردێری پرسیار: حوکمی کڕین و فرۆشتن لە کاتی نوێژی هەینی؟

بەرواری دانان :2020-01-04 کۆدی پرسیار:1691

پرسیار:

پرسیار: حوکمی کڕین و فرۆشتن لە کاتی نوێژی هەینی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن کڕین و فرۆشتنی لەکاتی نوێژی هەینیدا ئەم سێ حالەتانەیە:

یەکەم: کڕیار و فرۆشیار لەو کەسانەن کە واجبە لەسەریان ئامادەی نوێژی هەینی ببن، لەم حالەتە حەڕامە لەسەریان کڕین و فرۆشتن بکەن.

دووەم: کڕیار و فرۆشیار لەو کەسانەن کە واجب نییە لەسەریان ئامادەی نوێژی هەینی ببن، وەک: ئافرەت یان مناڵ یان مسافر، لەم حالەتە حەڕام نییە لەسەریان کڕین و فرۆشتن بکەن.

سێیەم: کڕیار لەو کەسایە کە واجبە لەسەری ئامادەی نوێژی هەینی ببێت، فرۆشیار لەو کەسانەیە کە واجب نییە ئامادەی نوێژی هەینی ببێت، لەم حالەتە حەڕامە لەسەریان کڕیار و فرۆشیار.

قال ابن قدامه ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حەڕامە کڕین و فرۆشتن بکرێت و واجبە ئامادەی نوێژ ببێت، ئەمەش تایبەتە بەو کەسانەی مخاطبن بە نوێژی هەینی، سەبارەت بە کەسانی تر ئافرەتان و مناڵەکان و مسافرەکان ئەم حوکمە بۆیان جێگیر نابێت، چونکە خوای گەورە نەهی کردووە لە کڕین و فرۆشتن و فەرمانی کردووە بۆ چوون بۆ نوێژی هەینی، ئەو کەسەی مخاطب نییە ئەم نەهی یە نایگرێتەوە، چونکە حەڕامی کڕین و فرۆشتن معلەلە بەوەی سەرقاڵ دەبێت و ئامادەی هەینی نابێت، ئەو کەسەی مخاطب نییە ئەمە بۆی نییە.

ئەگەر یەکێک لە كڕیار یان فرۆشیارەکان مخاطب بوو و ئەوی تر مخاطب نەبوو، ئەوە بۆ مخاطب حەڕامە و بۆ کەسی تر کە مخاطب نییە باش نییە، چونکە یارمەتی دانی تێدایە لەسەر تاوان. وە لەوانەشە حەڕام بێت: "ولا تعاونوا على الإثم والعدوان") المغني(٢/٧٣).

لە الموسوعة الفقهية باسکراوە: (سەبارەت بەوەی ئەگەر هەینی واجب بێت لەسەر کەسێک و لەسەر ئەوەی تر واجب نەبێت، زۆربەی زانایان حەنەفی و شافعی بۆ ئەوە چوون هەردووکیان تاوانبار دەبن، چونکە کەسی یەکەم هەینی لەسەر واجبە و تووشی نەهی بووە، وە کەسەکەی تر هەینی لەسەری واجب نییە بەڵام یارمەتی کەسی یەکەمی داوە) الموسوعة الفقهية (٩/٢٢٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام