سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدرێت لەسەر ئەم فەرموودەیە: (من حلف بالله فليصدق، ومن حلف له بالله فليرض. ومن لم يرض فليس من الله)؟

بەرواری دانان :2020-01-07 کۆدی پرسیار:1696

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدرێت لەسەر ئەم فەرموودەیە: (من حلف بالله فليصدق، ومن حلف له بالله فليرض. ومن لم يرض فليس من الله)؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: عن ابن عمر رضي الله عنهما، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: ( لا تحلفوا بآبائكم، من حلف بالله فليصدق، ومن حلف له بالله فليرض. ومن لم يرض فليس من الله) أخرجە ابن ماجە (٢١٠١).

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (سوێند مەخۆن بە باوک و باپیرانتان، هەر کەس سوێندی خوارد بە خوا با ڕاستگۆ بێت، وە هەر کەس سوێندیان بۆ خوارد بەخوا با ڕازی بێت، هەر کەسیش ڕازی نەبێت بە سوێند خواردن بەخوا، ئەوە خوا لەو کەسە و کردەوەکەشی بەرییە).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە واجبە قەناعەت بکەیت بە سوێند خواردن بە خوا.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بەو کەسەی کە سوێند بۆی خوراوە، ئایا واجبە کەسی بەرامبەر بە ڕاست دابنێت؟ ئەم بابەتە لەم پێنج حالەتە زیاتر نییە:

یەکەم: دەزانێت درۆ دەکات، کەس نەی گوتووە دەبێت بەڕاستی دابنێی.

دووەم: بەزۆری بۆ ئەوە دەچێت درۆ دەکات، ئەمەش بەهەمان شێوە واجب نییە بە ڕاستی دابنێی.

سێیەم: نیوە گومانی بۆ ئەوە دەچێت ڕاست دەکات وە نیوەی تر بۆ ئەوە دەچێت درۆ دەکات، ئەمەیان واجبە بە ڕاستی دابنێیت.

چوارەم: بەزۆری بۆ ئەوە دەچێت ڕاست دەکات، ئەمەیان واجبە بە ڕاستی دابنێیت.

پێنجەم: دەزانێت ڕاستگۆیە و ڕاست دەکات، ئەمەیان واجبە بە ڕاستی دابنێیت.) القول المفید (٢/٤٠٦-٤٠٧).

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە واجبە قەناعەت بکەیت بە سوێند خواردن بە خوا، وە حەرامە قەناعەتت نەبێت بە سویند خواردن بە خوا، چونکە ئەمە لە بە گەورە دانانی خوایە، وە متمانە کردنە بە سوێند خواردن پێی.) إعانة المستفيد (٢/٢٢٩).

عبداللە بن جار دەفەرمووێت: ( قەناعەت نەکردن بە سوێند خواردن بەخواو ڕازی نەبوون نەفی تەواوی تەوحید دەکات، چونکە بە کەم دانانی خوای تێدایە) الجامع الفرید لاپەڕە ١٦٣.

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (کاتێک باسی ئەوە کرا بەگەورە دانانی خوا کە دڵی ئیمانداردا واجبە، ڕازی بوون بە وتەی خوای گەورە بە سوێند داواکراوە و فەرمان پێکراوە، هەر کەسێک قەناعەت نەکات بە سوێند خواردن بە خوا، ئەوە گەورەیی و خوا و شەرعی خوای لە دەست چووە. واجبە قەناعەت بە کەسێک بکەیت ئەگەر سویندی بەخوا بۆتۆی خوارد وەک بەگەورە دانانی خوای گەورە، هەروەک فەرموودە هاتووە ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی رازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (عیسا پیاوێکی بینی دزی دەکات، بە کەسەکەی گوت: تۆ دزی دەکەیت؟ کەسەکە گوتی: نەخێر سوێند بەو پەرستراوەی هیچ پەرستراوێکی بە حەق نییە جگە لە ئەو، عیسا گوتی: ئیمانم بەخوا هێناوە و چاوەکانم درۆی کرد). أخرجە البخاری (٣٤٤٤)، ومسلم (٢٣٦٨). واجبە لەسەر بەندە ئەگەر کەسێک سوێندی بۆ خوارد بە خوا ڕازی بێت، چونکە ئەمە بەگەورە دانانی خوای تێدایە.) التمهید لاپەڕە ٤٣٦.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام