سەردێری پرسیار:حوکمی ئاوڕدانەوە لەناو نوێژ؟

بەرواری دانان :2020-01-08 کۆدی پرسیار:1697

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئاوڕدانەوە لەناو نوێژ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الِالْتِفَاتِ فِي الصَّلاةِ فَقَالَ: (هُوَ اخْتِلاسٌ يَخْتَلِسُهُ الشَّيْطَانُ مِنْ صَلاةِ الْعَبْدِ) رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ.

واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت؛ پرسیارم لە پێغەمبەری خوا کرد سەبارەت بە ئاوڕ دانەوە لەناو نوێژدا، فەرمووی: (ئەوە لێ دزینەوەیە، شەیتان دەفڕێنێ لە نوێژی بەندەی خوا).

وَلِلتِّرْمِذِيِّ عَنْ أَنَسٍ وَصَحَّحَهُ: (إِيَّاكِ وَالِالْتِفَاتَ فِي الصَّلاةِ فَانَّهُ هَلَكَةٌ، فَإِنْ كَانَ لا بُدَّ فَفِي التَّطَوُّعِ).

واتە: ڕیوایەتی ترمذي هاتووە فەرموودەی ئەنەس دەفەرمووێت: (ئاگادار بە لە ئاوڕ دانەوە لەناو نوێژدا چونکە تیاچوون و ماڵ وێرانی یە، ئەگەر هەر چارت نەبوو ئاوڕ دانەوە با لەناو نوێژی سونەتدا بێت).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئاوڕدانەوە مەکروهە لەناو نویژدا، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، ظاهری و هەندێک شافعی بۆ ئەوە چوون ئاوڕدانەوە حەڕامە، زانایان دەڵێن ئاوڕدانەوە لەناو نوێژدا دوو جۆرە:

یەکەم: ئاوڕدانەوە بە دڵ یان بە چاو، بەم دوو ئاوڕدانەوانە نوێژ بەتال ناکەن لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، بەڵام دەبێت نوێژ خوێن خشوعی هەبێت و سەیری شوێنی سوجد بکات.

دووەم: ئاوردانەوە بە لاشە، ئەمەشیان دوو جۆرە:

(١)ئاوڕدەداتەوە بە هەموو لاشەی، ئەمەیان نوێژ بەتال دەکاتەوە، لەبەر ئەوە ڕوو کردنە قیبلە مەرجە، بەڵام ئەگەر روو کردنە قیبلە لەسەری واجب نەبێت، وەک ئەوەی نوێژی سونەت بکات لەسەر سوار لە سەفەر، لەم حالەتە ڕووکردنە قیبلە واجب نییە.

(٢)ئاوڕدانەوە بە هەندێک لاشە، وەک ئاوڕدانەوە بە مل، ئەمەیان نوێژ بەتال ناکاتەوە بەڵام پاداشتی کەم دەکاتەوە، ئیلا ئەگەر مەسلەحەتێکی تێدا بێت یان پێویست بکات، ئەگەر مەسلەحەتێکی تێدا بێت یان پێویست بکات هیچی تێد انییە.

نموونە: کەسێک چاودێری دوژمن دەکات ئاوڕدەداتەوە، یان سەیری شوێنێک دەکات بەردەبێتەوە ئاوڕ دەداتەوە، یان سەیری ئیمام دەکات بۆ ئەوەی شوێنی بکەوێت.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ خۆ پاراستن لە ئاوڕدانەوە لەناو نوێژدا، چونکە ئەگەر ئاوڕبدەیتەوە ئەوە فەرمانی فەرمانی دوژمنی خۆت جێ بەجێ کرد کە شەیتانە، واجبە خۆتی لێ بپارێزیت، سەبارەت بە بەتال بوونی نوێژ و بەتال نەبوونی ئاوڕدانەوە دوو جۆرە:

(١)ئاوڕدانەوە بە دڵ؛ ئەویش ئەوەیە بیر لە هەندێک شت دەکاتەوە هیچ پەیوەندی بە نوێژەوە نییە، ئەمە تووندتر و ترسناکترە لە ئاوڕدانەوە بە لاشە، چونکە سوودی نوێژ تیادەبات، پیاوێک شەکوای هێنایە لای پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم سەبارەت بە وەسواس لەناو نوێژدا، فەرمووی: "إن ذاك شیطان یقال لە خنزب"، پاشان فەرمانی کرد سێ جار تف بکات بەلای چەپ دا و پەنا بگرێت بەخوا لە شەیتان، صحابی دەڵێت: ئەمەم کرد خوای گەورە ڕزگاری کردم لەم وەسواسە. ئایا ئەم ئاوڕدانەوەیە نوێژ بەتال دەکاتەوە یان نە؟

پێشتر باسمان کرد جیاوازی نێوان زانایان سەبارەت بە کەسێک لە زۆرینەی نوێژیدا تووشی وەسواس بووە، ئایا نوێژی بەتالە یان نە؟ ئەو وتەیەمان هەلبژارد کە نوێژی بەتال نابێتەوە، بەڵام پاداشتی کەم دەبێتەوە.

(٢)ئاوڕدانەوە بە لاشە؛ ئەمەیان دوو جۆرە:

أ-ئاوڕدەداتەوە بە هەموو لاشەی، ئەمەیان نوێژ بەتال دەکاتەوە، لەبەر ئەوە ڕوو کردنە قیبلە مەرجە، بەڵام ئەگەر روو کردنە قیبلە لەسەری واجب نەبێت، وەک ئەوەی نوێژی سونەت بکات لەسەر سوار لە سەفەر، لەم حالەتە ڕووکردنە قیبلە واجب نییە، بەڵگە لەسەر بەتال بوونی نوێژ بە ئاوردانەوە بە هەموو لاشە خوای گەورە دەفەرمووێت: "فول وجهك شطر المسجد الحرام"{البقرة:١٥٠}، کەواتە ئاوڕدانەوە بە هەموو لاشە لادانە لە قیبلە.

ئەمەیان ئێمە هەندێک جار دەبینین لە مزگەوتی حەڕام ئەگەر قەلەبالغ بێت، دەبینیت کەسێک وەستاو لە ڕیز و کەعبە لەبەردەمیەتی، پاشان خۆی لادەدات بۆ ئەوەی شوێنەکە فراوان بکات، چونکە کردنەوەی جێگا و ئاوڕدانەوە ئەگەر زۆر بێت دەبێت ئاگادار بێت، چوبکە ئەمانە نزیکن لە کەعبە واجبە لەسەریان روویان لە خودی کەعبە بێت، بەڵام ئەگەر دووربن واجبە لەسەریان ڕوویان لە ڕووی کەعبە بێت سوکترە لەوەی تر.

ب-ئاوڕدانەوە بە هەندێک لاشە، وەک ئاوڕدانەوە بە مل، ئەمەیان نوێژ بەتال ناکاتەوە بەڵام پاداشتی کەم دەکاتەوە، ئیلا ئەگەر مەسلەحەتێکی تێدا بێت یان پێویست بکات، ئەگەر مەسلەحەتێکی تێدا بێت یان پێویست بکات هیچی تێد انییە.

نموونە: باسمان کرد مرۆڤ ئەگەر تووشی وەسواس بوو ئەوە ئاوڕدەداتەوە بۆ لای چەپ و تف دەکات.

نموونەی تر: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک کاتێک خاسوسێکی نارد لە یەکێک لە غەزایەکان بۆ ئەوەی دوژمن بدۆزێتەوە، لەو کاتە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەیری ئەو شوێنەی دەکرد کە جاسوس لێوە دەهات.

نموونەی تر: مأموم سەیری ئیمام دەکات بۆ ئەوەی شوێنی بکەوێت، هاوەڵان سەیری پێغەمبەریان دەکرد، ئەگەر لە لای راست و چەپی ئیمام بوانا دەبوایا ئاوڕبدەنەوە، ئەمەیان مەسلەحەتی تێدایە، لەبەر ئەوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەسەر مینبەر نوێژی کرد و فەرمووی: "إني صنعت هذا لتأتموا بي ولتعلموا صلاتي".

ئەوەی گرینگ بێت ئاوردانەوە بە هەندێک لاشە مەکروهە ئیلا پێویست بکات یان مەسلەحەتی تێدا بێت.) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٨٩-٤٩٠).

عبداللە بن عبدالرحمان آل بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (باش نییە ئاوڕ بدرێتەوە لەناو نوێژ مەگەر پێویست بکات. پێویست کردن وەک ترس و چاودێری دوژمن کردن، لەم حالەتە هیچی تێدا نییە، لەبەر فەرموودەی سهل بن الحنظلیة قال: "ثوب بصلاة الصبح، فجعل رسول اللە صلی اللە علیە وسلم یصلي وهو یلتفت إلی الشعب، وکان قد أرسل فارسا من اللیل یحرس".

مەکروهە ئاوڕ بدرێتەوە لەناو نوێژ ئەگەر ئاوڕدانەوەکە تەنها بە سەر و مل بوو، سەبارەت بەوەی بە لاشە ئاور بداتەوە حەڕامە و نوێژ بەتال دەبێتەوە.

ابن عبدالبر دەفەرمووێت: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئاوڕ دانەوەیەکی کەم نوێژ بەتال ناکاتەوە.) توضیح الأحکام (٢/٦٦).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام