سەردێری پرسیار:ئایا تف خاوێنە؟ ئەگەر تف بە جل و بەرگەوە بێت نوێژ دروستە؟

بەرواری دانان :2020-01-10 کۆدی پرسیار:1698

پرسیار:

پرسیار: ئایا تف خاوێنە؟ ئەگەر تف بە جل و بەرگەوە بێت نوێژ دروستە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام:عَنْ أَنَسٍ رضي اللە عنە قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِذَا كَانَ أَحَدُكُمْ فِي الصَّلاةِ فَإِنَّهُ يُنَاجِي رَبَّهُ فَلا يَبْصُقَنَّ بَيْنَ يَدَيْهِ وَلا عَنْ يَمِينِهِ، وَلَكِنْ عَنْ شِمَالِهِ تَحْتَ قَدَمِهِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکێک لە ئێوە لەناو نوێژدا بوو، ئەوە قسە لەگەڵ خوای خۆی دەکات، کەوابوو تف مەکە لەبەردەم خۆت یان لای ڕاست، بەڵکو تف بکە لای چەپی خۆی لەژێر قاچی).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە تف خاوێنە، ڕووی کردنە بەڵگە:

(١)ئەگەر پیس بوایا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێمووی ئەوەی نەدەکرد تف لەژێر قاچ بکرێت.

(٢)ئەگەر پیس بوایا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێنمووی ئەوەی نەدەکرد لەناو مزگەوت تف بکرێت.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێط دەفەرمووێت: (تف خاوێنە، ڕووی کردنە بەڵگە: "تحت قدمە"، ئەگەر تف بکاتە ژێر قاچی ئیلا هەندێک تف بە قاچی یەوە دەنووسێت، ئەگەر پیس بوایا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێمووی ئەوەی نەدەکرد تف لەژێر قاچ بکرێت.

هەروەها بەڵگە لەسەر پاکی تف کردن لەناو مزگەوت بەڵگەیە تف پاکە، ئەگەر پیس بوایا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێنمووی ئەوەی نەدەکرد لەناو مزگەوت تف بکرێت) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٩٦).

بەڵێ نوێژی دروستە چونکە تف پاکە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام