پرسیار: حوکمی تف کردن ڕووەو قیبلە لەناو نوێژ؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە تف کردن لەناو نوێژ ڕووەو قیبلە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون تف کردن ڕووەو قیبلە مەکروهە.
دووەم: هەندێک زانایا بۆ ئەوە چوون تف کردن ڕووەو قیبلە حەرامە.
وتەی راست تف کردن لەناو نوێژ ڕووەو قیبلە حەڕامە، بەڵگە:
(١)پێغەمبەر ﷺ : (من تفل تجاه القبلة جاء يوم القيامة وتفلته بين عينيه). أخرجه أبو داود (٣/٤٢٥) وابن حبان في "صحيحه" (٣٣٢)، صححه اﻹمام الألباني في السلسلة الصحيحة (١/٣٨٨)، من طريق ابن خزيمة عن جرير عن أبي إسحاق الشيباني عن عدي بن ثابت عن زر بن حبيش عن حذيفة بن اليمان مرفوعاً .
واتە: هەر کەسێک تف بکات رووەو قیبلە، ئەوە ڕۆژی قیامەت دێت تفەکە بەنێو چاوانیەتی.
(٢)پێغەمبەر ﷺ : (يجيء صاحب النخامة في القبلة يوم القيامة وهي في وجهه) أخرجه ابن حبان في "صحيحه" (٣٣٣)،صححه اﻹمام الألباني في السلسلة الصحيحة (١/٣٣٨): أخبرنا عبد الرحمن بن زياد الكناني -بالأبلة- حدثنا الحسن بن محمد بن الصباح: حدثنا شبابة حدثنا عاصم ابن محمد عن محمد بن سوقة عن نافع عن ابن عمر مرفوعاً.
واتە: خاوەنی ئەو تفەی کە کردوویەتی رووەو قیبلە، رۆژی قیامەت دێت تفەکە بەنێو چاوانیەتی.
(٣)عَنْ أَنَسٍ رضي اللە عنە قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِذَا كَانَ أَحَدُكُمْ فِي الصَّلاةِ فَإِنَّهُ يُنَاجِي رَبَّهُ فَلا يَبْصُقَنَّ بَيْنَ يَدَيْهِ وَلا عَنْ يَمِينِهِ، وَلَكِنْ عَنْ شِمَالِهِ تَحْتَ قَدَمِهِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکێک لە ئێوە لەناو نوێژدا بوو، ئەوە قسە لەگەڵ خوای خۆی دەکات، کەوابوو تف مەکە لەبەردەم خۆت یان لای ڕاست، بەڵکو تف بکە لای چەپی خۆی لەژێر قاچی).
(٤)ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: (فإن ربە بینە وبین القبلە) رواە البخاري (٤٠٥)، (٤١٧).
واتە: چونکە خوای گەورە لەنێوان نوێژ خوێن و قیبلەیە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئایا تف کردن لەبەردەم خۆت حەڕامە یان مەکروهە؟
وەڵام: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەکروهە، ئەوەی ڕاست بێت حەڕامە، چونکە تف کردن لەبەردەم خۆت بێ ڕەوشتی لەگەڵ خوای گەورە، چونکە خوای گەورە لەبەردەم تۆیە هەروەک فەرموودە هاتووە.
تف کردن لە لای ڕاست نەهی لێیکراوە، عیلەتی نەهی کردن چونکە فریشتە لەلای ڕاستە چاکە و خێری بەندە دەنووسن، تف کردن لە لای راست سوکترە لە تف کردن لە بەردەم خۆی، لەبەر ئەوە مرۆڤ دەوەستێت لەسەر حەڕامی پێجەوانەی تف کردن لەبەردەم خۆت.
ئەگەر یەکێک بڵێت: چۆن دەکرێت حوکم بدەیت بە ڕستەیەک حەڕامە، وە حوکمی بدەیت بە ڕستەی تر مەکروهە؟
دەڵێین: هیچ ڕێگری نییە لەسەر ئەمە) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٩٤).