پرسیار // ئایا سوجدە بردن یان رکوع بردن بۆ دروست کراوەکان وەک ڕێز دەبێتە شیرک یان کوفر ؟
وەلام // زانایان دەلێن سوجدە یان رکوع بردن ئەم دوو حالەتەیە :
حالەتی یەکەم / ئەگەر سوجدە یان رکوع ببات وەک عیبادەت و خۆ زەلیل کردن بۆ دروست کراوەکان ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە و لە دین دەردەچێت .
حالەتی دووەم / ئەگەر سوجدە یان رکوع ببات وەک ڕێز نەک عیبادەت ، ئەمەیان نابێتە شیرک ، چونکە بۆ ئومەتەکانی پێش ئێمە دروست بوو بەلام بۆ ئێمە حەرامە و بەھیچ شێوەک دروست نییە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوجدەی عیبادە تەنها بۆ خوایە ، وە دەڵێت هەموو یەک دەنگن کە سوجدە بۆ بێجگە لە خوا حەرامە . )) من " مجموع الفتاوى" (4/358).
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( سوجدە دوو جۆرە ، سوجدەی عیبادەت ، وە سوجدەی ڕێزگرتن ، سوجدەی یەکەم نابێت ئیلا بۆ خوا نەبێت تایبەتە بە خوا . )) "مجموع الفتاوى" (4/361).
ئەوانەی دەلێن سوجدە بۆ بێجگە لە خوا بە هەموو شێوەیەک شیرکە وتەیان لاوازە و ڕاست نییە ، چونکە :
(۱) ئەگەر شیرک بوایا خوای گەورە فەرمانی بە فریشتە نەدەکرد سوجدە بۆ ئادەم ببەن .
ابن العربی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە سوجدە بردن بۆ ئادەم سوجدەی عیبادەت نەبوو . )) "أحكام القرآن" (1/27).
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە سوجدە بردنیان بۆ خوا سوجدەی عیبادەت بوو وە سوجدە بردنیان بۆ بیجگە لە خوا سوجدەی ڕێز بوو . )) "الفصل في الملل والأهواء والنحل" (2/129).
طبری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( "فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ" ئەمە سوجدەی ڕێزە نەک سوجدەی عیبادەت . )) "جامع البيان" (14/65).
(۲) خوای گەورە باسی سوجدەی یعقوب و کوڕەکانی دەکات بۆ یوسف ئەگەر شیرک بوایا پێغەمبەر وایان نەدەکرد ، چونکە عەقیدەی ھەموو پێغەمبەران یەک عەقیدە بووە ، ناکرێت بلێی بۆ ئێمە شیرکە و بۆ ئۆمەتەکانی پێش ئێمە دروست بووە .
(۳) فعَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي أَوْفَى ، قَالَ : " لَمَّا قَدِمَ مُعَاذٌ مِنَ الشَّامِ سَجَدَ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: ( مَا هَذَا يَا مُعَاذُ؟ ) ، قَالَ : أَتَيْتُ الشَّامَ فَوَافَقْتُهُمْ يَسْجُدُونَ لِأَسَاقِفَتِهِمْ وَبَطَارِقَتِهِمْ ، فَوَدِدْتُ فِي نَفْسِي أَنْ نَفْعَلَ ذَلِكَ بِكَ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( فَلَا تَفْعَلُوا، فَإِنِّي لَوْ كُنْتُ آمِرًا أَحَدًا أَنْ يَسْجُدَ لِغَيْرِ اللَّهِ ، لَأَمَرْتُ الْمَرْأَةَ أَنْ تَسْجُدَ لِزَوْجِهَا، وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، لَا تُؤَدِّي الْمَرْأَةُ حَقَّ رَبِّهَا حَتَّى تُؤَدِّيَ حَقَّ زَوْجِهَا) رواه ابن ماجه (1853) وحسنه الألباني.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی زانراو بێت فەرموودەکە نەی فەرمووە : لَوْ كُنْت آمِرًا أَحَدًا أَنْ يَعْبُدَ )) "مجموع الفتاوى" (4/360).
معاذ سوجدەی بۆ پێغەمبەر بردووە کە لە شام گەڕاوە ، ئەگەر شیرک بوایا روونی دەکردەوە ، ڕاستە بە معاذی ووت جارێکی تر وامەکە بس نەی ووت ئەمە شیرکە .
(٤) چەند فەرموودە هاتوون ئاژەڵ سوجدەی بۆ پێغەمبەر بردووە ، ئەگەر تەنها سوجدە بردنەکە شیرک بوایا نەدەبوایا بۆ پێغەمبەر ببات .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیوان کەس ناپەرستێت تەنها خوا نەبێت چۆن دەڵێیت سوجدە بردن بۆ شتێک عیبادەتە ؟!. )) "مجموع الفتاوى" (4/360).
محمد ابراھیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خۆ نزم کردنەوە کاتی سەلام حەڕامە ئەگەر مەبەست پێی سەلام بێت ، ئەگەر مەبەست پێی عیبادەت بێت ئەوا کوفرە . )) "فتاوى ورسائل الشيخ محمد بن إبراهيم آل الشيخ" (1/109).
عبد العزيز عبد اللطيف ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلام ئەگەر کەسێک سوجدە ببات بۆ باوکی یان بۆ عالمێک سوجدە ببات ، ئەگەر مەبەست پێی سەلام و ڕێز بێت ، ئەوا لە حەڕامکراوەکانە و شیرک نییە ، بەلام ئەگەر سوجدەی زەلیلی و نزیک بوون و عیبادەت بێت ئەوا شیرکە . )) "نواقض الإيمان القولية والعملية" (ص: 278).
زانایان دەلێن سوجدە بردن بۆ ڕێز گرتن گومانێ تێدانییە حەڕامە وە تاوانێکی گەورەیە ، بەلام نالێین شیرکی گەورەیە بەهەموو شێوەیەک ، لەوانەیە یەکێک لای سەیر بێت بەلام موسلمان دەبێت شوێن بەلگە بکەوێت و بە دادپەروەرانە حوکم دەربکات و بڕیار بدات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ