پرسیار: ئایا مانای ئەم فەرموودەیە چییە: (فإن ربە بینە وبین القبلە)، ئایا خوای گەورە لەسەر عەرشە یان لەبەردەم نوێژ خوێنە؟
وەڵام: عَنْ أَنَسٍ رضي اللە عنە قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِذَا كَانَ أَحَدُكُمْ فِي الصَّلاةِ فَإِنَّهُ يُنَاجِي رَبَّهُ فَلا يَبْصُقَنَّ بَيْنَ يَدَيْهِ وَلا عَنْ يَمِينِهِ، وَلَكِنْ عَنْ شِمَالِهِ تَحْتَ قَدَمِهِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکێک لە ئێوە لەناو نوێژدا بوو، ئەوە قسە لەگەڵ خوای خۆی دەکات، کەوابوو تف مەکە لەبەردەم خۆت یان لای ڕاست، بەڵکو تف بکە لای چەپی خۆی لەژێر قاچی).
ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: (فإن ربە بینە وبین القبلە) رواە البخاري (٤٠٥)، (٤١٧).
واتە: چونکە خوای گەورە لەنێوان نوێژ خوێن و قیبلەیە.
وە فەرموودەی ابن عمر هاتووە دەفەرمووێت: (فإن اللە قبل وجهه إذا صلی).
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە خوای گەورە لەبەردەم نوێژ خوێنە، مانای ئەوە ناگەیەنێت لەسەر زەوی یە و ئاسمانی بەجێ هێشتووە و عەرش چۆل بووە، بەڵکو خوای گەورە لەسەر عەرشە و لەبەردەم نوێژ خوێنە، واجبە موسلمان تەسلیم بێت و ئیمانی بە دەقەکان هەبێت و پرسیار لە چۆنییەتیەکەی نەکات، چونکە خوای گەورە لەناو و سیفەت دا وەک دروستکراوەکان نییە.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت فەرموودەکە لەسەر ظاهری خۆیەتی، خوای گەورە لەسەر عەرشە، وە لەبەردەم نوێژ خوێنە، بەڵکو ئەم وەسفە جێگیر دەکرێت بۆ دروستکراویش، چونکە مرۆڤ قسە دەکات لەگەڵ ئاسمان و خۆر و مانگ، وە خۆر و مانگ لەسەرووی مرۆڤەکەن، وە هەروەها لەبەردەم کەسەکەشن) مجموع الفتاوي (٥/١٠٧).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (چۆن دەکرێت خوای گەورە لەبەردەم ڕووی نوێژ خوێن بێت کەچی خۆی لە ئاسمانە؟
دەڵێین: ئەمە گونجاوە و دەکرێت، مانای ئەوە نییە ئیلا دەبێت بەرامبەر بێت و لە ئاسمان نەبێت، بە بەڵگەی ئەوە مانگ لەبەردەم روخسارتە لە کاتی ئاوابوون و هەڵاتن، لەگەڵ ئەمەش لە ئاسمانە، پاشان ئەوەی واجب بێت لەسەر ئێمە فەرموودەی هاوشێوەی ئەمانە واجبە بەڕاستی دابنێیت و نابێت ڕەخنەی لێ بگریت) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٩٤).
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (مانای فەرموودەکە ئەوە ناگەیەنێت خوا تێکەڵ بە بەندەکانی بووە و لەتەنیشت بەندەیە، بەڵکو خوای گەورە لەسەر عەرشە و لە ئاسمانەکان، وە لەگەڵ بەندەی خۆی دایە کاتێک بانگی دەکات و لێی نزیکە) تسهیل الألمام (٢/١٥٥-١٥٦).
عبداللە بن عبدالرحمان آل بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ڕووی ژێرەوە نەفی کراوە بۆ خوای گەورە، دروست نییە ڕووی ژێرەوە بۆ خوای گەورە جێگیر بکەیت، خوای گەورە بەرزە بە مطلقی لە زات و سیفەت و توانا و قهر) توضیح الأحکام (٢/٦٩).