سەردێری پرسیار:ئایا خواردن ئەگەر دانرا بوو و بانگدرا عوزر هەیە بۆ نەچوون بۆ نوێژی جەماعەت؟

بەرواری دانان :2020-01-10 کۆدی پرسیار:1701

پرسیار:

پرسیار: ئایا خواردن ئەگەر دانرا بوو و بانگدرا عوزر هەیە بۆ نەچوون بۆ نوێژی جەماعەت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک برسی بێت خواردن دانرا بێت و بانگ بدرێت، لەم حالەتە عوزری هەیە ئەگەر ئامادەی نوێژ جەماعەت نەبێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:

(١)عنِ ابنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (إذا وُضِعَ عَشاءُ أحدِكم وأُقيمتِ الصَّلاةُ، فابْدؤوا بالعَشاءِ، ولا يَعْجَلْ حتى يَفرغَ) رواە البخاري (٥٧٣)، ومسلم (٥٥٩).

(٢)عن أنسٍ رَضِيَ اللهُ عنه، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (إذا قُرِّب العَشاءُ وحضرتِ الصَّلاةُ، فابدؤوا به قبل أن تُصلُّوا صلاةَ المغربِ، ولا تَعْجَلوا عن عَشائِكم) رواە البخاري (٦٧٢)، ومسلم (٥٥٧).

(٣)عن عائشةَ رَضِيَ اللهُ عنها، قالت: إنِّي سمعتُ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يقول: (لا صلاةَ بحضرةِ طعامٍ، ولا وهو يُدافِعُه الأخبثانِ) رواە مسلم (٥٦٠).

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەو عوزرانەی کە بۆ پیاو هەیە ئامادەی نوێژی جەماعەت نەبێت لە مزگەوت: نەخۆشی، ترس، باران، ساردی، ئەگەر ترسی تیاچوونی مالی هەبێت، ئامادە بوونی خواردن) المحلی (٣/١١٨).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ظاهری فەرموودەکە وادیارە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئەوەی ترسی لەدەست دانی نوێژی بە کۆمەلی هەبێت یان نە، چونکە فەرموودەکە عامە، لەسەر ئەمە پێش خستنی خواردن عوزرە بۆ تەرک کردنی نوێژی بە کۆمەڵ، ابن عمر خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت خواردنی دەخوارد و گوێی لە دەنگی قورئان خویندنەوەی ئیمام بوو وە دەمایەوە هەتا لەخواردن تەواو دەبوو.

مسألة: خەڵکانێک هەموو ڕۆژانی ڕەمەزان کاتی ڕۆژوو شکاندن پێش مغرب خواردن دادەنێن، لەم کاتە چ بکەین؟ وەڵام: هیچی تێدا نییە خواردن بخوات، بەڵام باشتر وایە خورمایەک یان چەند خورمایەک بخوات لەگەڵ قەهوە، پاشان نوێژ مغرب بکات و بگەڕێتەوە خواردنی تەواو بکات.

مسألة: هەر کەسێک نوێژی بە کۆمەلی لەدەست بڕوات ئایا پاداشتی نوێژی بە کۆمەل بۆی دەنووسرێت؟

وەڵام: ئەگەر عادەتی وابێت نوێژ بکات لەگەڵ جەماعەت، بەڵام هەندێک جار وا ڕێککەوت خواردن ئامادەبوو لە کاتی بانگ، لەم حالەتە ئومێدمان وایە پاداشتی جەماعەت بۆی بنووسرێت، لەبەر وتەی: "إذا مرض العبد أو سافر کتب لە مثل ما کان یعمل مقیما صحیحا"، لەبەر ئەوە نابێت خواردن کاتی بانگ دابنرێت و بکرێتە عادەت، بەڵکو دەبێت دوای بانگ دابنرێت بۆ ئەوەی نوێژ بە جەماعەت بکرێت، ئەمەیان گومانی تێدا نییە پاداشتی جەماعەت بە دەست دەهێنێت، بەڵام ئەگەر جار جار وا ڕێککەوت دەوترێ: پاداشتی جەماعەت بۆی هەیە، چونکە تەرکی کردووە عوزری هەبووە) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٨١-٤٨٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام