سەردێری پرسیار:لە دۆزەخ شوێنێک هەیە بەناوی (زمهریر) زۆر ساردە کاتێک ئەهلی دۆزەخ فڕێ دەدرێنە ناوی بەڕادەیەک ساردە کە داوا لە خودای گەورە دەکەن ۱۰۰۰ ساڵ بیان سوتێنێ بە ئاگر بەس لەم شوێنە ڕزگاریان بکات؟ ئايا ئەم سزايە دياري كراوە كە بۆ کێیە بۆ چ تاوانێکە؟

بەرواری دانان :2020-01-11 کۆدی پرسیار:1702

پرسیار:

پرسیار: لە دۆزەخ شوێنێک هەیە بەناوی (زمهریر) زۆر ساردە کاتێک ئەهلی دۆزەخ فڕێ دەدرێنە ناوی بەڕادەیەک ساردە کە داوا لە خودای گەورە دەکەن ۱۰۰۰ ساڵ بیان سوتێنێ بە ئاگر بەس لەم شوێنە ڕزگاریان بکات؟ ئايا ئەم سزايە دياري كراوە كە بۆ کێیە بۆ چ تاوانێکە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن لە دۆزەخ شوێنی سارد ھەیە مرۆڤ پێی سزا دەدرێت، بەڵگە:

(١)عن أبي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قال: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (اشْتَكَتِ النَّارُ إِلَى رَبِّهَا فَقَالَتْ : رَبِّ أَكَلَ بَعْضِي بَعْضًا، فَأَذِنَ لَهَا بِنَفَسَيْن : نَفَسٍ فِي الشِّتَاءِ ، وَنَفَسٍ فِي الصَّيْفِ ؛ فَأَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنَ الحَرِّ، وَأَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنَ الزَّمْهَرِيرِ) رواە البخاري (٣٢٦٠)، ومسلم (٦١٧).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زانایان دەڵێن: الزمھریر: ساردییەکی تووندە. والحرور: گەرمییەکی تووندە.) شرح صحیح مسلم (٥/١٢٠).

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەبەست بە الزمھریر ساردییەکی تووندە .

کێشە دروست بووە بوونی ساردی لەگەڵ ئاگر؟!

بەڵام کێشەی تێدا نییە؛ چونکە مەبەست لە ئاگر شوێنەکەی خۆییەتی، وە چینێکی تر ھەیە ساردە زمھریرە.) فتح الباری (٢/١٩).

ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حەسەنی بەسڕی سەبارەت بە وتەی : "وَآخَرُ مِنْ شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ" ڕەنگێکە لە ڕەنگەکانی سزا.

کەسانی تر دەڵێن: وەک زمھریر و ژەھر و ئاوی گەرم و زەقوم ، ...) "تفسير ابن كثير" (٧/٧٩).

سەبارەت بەوە زمهریر زۆر ساردە کاتێک ئەهلی دۆزەخ فڕێ دەدرێنە ناوی بەڕادەیەک ساردە کە داوا لە خودای گەورە دەکەن ۱۰۰۰ ساڵ بیان سوتێنێ بە ئاگر بەس لەم شوێنە ڕزگاریان بکات، ئەم وتەیە جێگای تێڕوانینە، چونکە:

(١)هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون ئاماژەی بۆ ئەوە کردبێت داوا لە خودای گەورە دەکەن ۱۰۰۰ ساڵ بیان سوتێنێ بە ئاگر بەس لەم شوێنە ڕزگاریان بکات.

(٢)ئەگەر ورد بیتەوە لە قورئان و سونەت ئاماژەیان بۆ ئاگر و گەرما کردووە وەک سزا، کەم باسی سزا دانی بە ساردی کردووە، ئەمە بەڵگەیە سزادان بە ئاگر تووندترە و بە ئێشترە، چونکە ئەگەر لە ئاگر و گەرما شتیکی تووندتر هەبوایا وەک سزادانی جەستەی باس دەکرا.

سەبارەت بەوە ئايا ئەم سزايە دياري كراوە كە بۆ کێیە بۆ چ تاوانێکە، هیچ فەرموودەی ڕاستم نەبینیووە سزای زمهریری دیار کردبێت بۆ جۆرێکی تاوان، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام