سەردێری پرسیار: ئایا شیعە کافرن؟

بەرواری دانان :2020-01-11 کۆدی پرسیار:1703

پرسیار:

پرسیار: ئایا شیعە کافرن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵین شیعە چەند کۆمەڵێکن لێک جیاوازن، کەواتە حوکم دان بەسەریان جیاوازە، ئەگەر کوفرێکی ڕوون و ئاشکرا لێیان بەدیارکەوت و مەرجەکانی کافر کردن تێیدا بوو و ڕیگرەکانی کافر کردن لاچوو بن، لەم حالەتە ئەوە دەسەتەیە کافرە، وە هەندێک جیاوازی دەخەنە نێوان کەسانی عەوام و شارەزا، کەسانی شارەزا و بانگخوازەکانیان ئەگەر کوفریان تێدا بەدیارکەوت کافرن، بەڵام بۆ خەڵکی نەزان دەوەستن لە کافر کردنیان، حوکم دان بەوە شیعە هەموویان کافرن زۆر ئەستەمە، چونکە چەند دەستەی لێک جیاوازن لە بیروباوەڕدا.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شیعە هەیە نەزانە و زیادەڕەوی لە ئەهلی بیت دا ناکەن، وە نایانپەرستن، وە باوەڕیان وا نییە غەیب دەزانن، بەڵام عەلی بە باشتر دادەنێن و دەڵێن: عەلی باشترە لە ئەبوبەکر، وە باشترە لە عومەر، ئەمەیان هەڵەیە و نەزانینە و تاوانە، بەڵام کافر نین بەڵکو تاوانبار و بیدەعەچین، ئیلا ئەگەر زیادەڕەوی بکەن لە ئەهل بیت و بییانپەرستن، سەبارەت عەلی و ئەهل بیت دەڵێن غەیب دەزانن، یان دروستە عیبادەتیان بکەیت، یان بڵێن ئەوان باشترن لە پێغەمبەران، وە ئەوان لەسەرووی محمد و پێغەمبەرانی ترن، هەروەک خومەینی لە نامەی "الحکومة الإسلامیة" دەڵێت: "پێشەوایانی ئێمە گەیشتوونە پلەیەک فریشتەی نزیک و پێغەمبەر نەگەیشتوونە ئەم پلەیە" خوا بمانپارێزێت. کاربەدەستانی ئیران ئەمڕۆ گومڕاترینی خەڵک و کافرترینیان، ئەگەر چی بە ئیسلام بەدیار کەوتوون بەڵام بانگخوازی شیرکن پەنا بەخوا، بانگخوازی عیبادەتی بێجگە لە خوان، بانگەوازی ئەوە دەکەن جنێو بە هاوەڵان بدەن و نەفرەتیان لێ بکەن، وە زیادەڕەوی دەکەن لە ئەهل بیت، دە دەڵێن معصومن و غەیب دەزانن، وە دەیان پەرستن و لە کاتی تەنگانە داوایان لێ دەکەن و نەزریان بۆ دەکەن) فتاوي الدروس.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت: (شیعە چەند دەستە و دەستە و کۆمەڵن، سفارینی لە شرع عقیدة باس دەکات بیست و دوو کۆمەڵن، لەسەر ئەمە حوکم دان بەسەریان جیاواز دەبێت بە گوێرەی دووریان لە سونەت، هەر کۆمەلێک لە سونەت دوورتر بێت ئەوە لە گومڕایی نزیکترە) مجموع الفتاوي ابن عثیمین.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام