پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت ببێتە سەرکردە یان وەزیر؟ ئایا دروستە دەنگی پێ بدەیت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بە هیچ شێوەیەک دروست نییە ئافرەت ببێتە سەرکردە یان وەزیر، بەڵگە قورئان و سونەت و ئیجماع.
قورئان: خوای گەورە دەفەرمووێت: (الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ) {النساء:٣٤}.
واتە: پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێز‌و زیاده ئه‌رکێکه‌وه که خوا داویه‌تی به‌هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که)پیاوان له‌ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌که‌ن (له پێناوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا).
سونەت: عن أبي بكرة رضي الله عنه قال: لما بلغ رسولَ الله صلى الله عليه وسلم أن أهل فارس قد ملَّكوا عليهم بنت كسرى، قال: (لن يُفلح قومٌ ولَّوا أمرَهم امرأة). رواه البخاري ( ٤١٦٣).
واتە: لە ئەبو بەکرە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: کاتێک خەبەر گەیشتە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خەلکی فارس کچی کیسرا بووە سەرکردە بەسەریان، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (قەومێک سەرناکەوێت ئافرەت پێشەوایان بێت و کاربەدەستیان بێت.)
ئیجماع: چەندین زانا ئیجماع نقل دەکەن...
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیاوازی نییە لەنێوان زانایان نابێت ئافرەت ببێتە سەرکردە) "الفصل في الملل والأهواء والنحل" (٤/١٢٩).
لە "الموسوعة الفقهية" باسکراوە دەڵێت: (هەموو فوقەهاکان یەک دەنگن لەسەر ئەوە یەکێک لە مەرجەکانی ئیمامی گەورە ئەوەیە دەبێت نێر بێت، ئیمامەتی بۆ ئافرەت دروست نییە، لەبەر وتەی: "لن يفلح قوم ولَّوا أمرهم امرأة") "الموسوعة الفقهية" (٢١/٢٧٠).
پرسیار کراوە لە ابن باز: هەلوێستی شەرع چییە سەبارەت بەوە ئافرەت خۆی مرشح بکات بۆ سەرۆکی دەولەت، یان سەرۆکی حکومەت، یان وەزیر؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (خۆ مرشح کردن و هەڵبژاردنی ئافرەت بۆ دەسەلاتی گشتی موسلمان دروست نییە، بەڵگە لەسەر ئەمە کتاب و سونەت و ئیجماع هەیە.) "مجلة المجتمع" ژمارە (٨٩٠).
دروست نییە دەنگ بە ئافرەت بدەیت.