سەردێری پرسیار:دەڵێن ئەھلی دۆزەخ زۆر لەسەر زک دەخەون؟ ئایا ئەوانەی نوێژ دەکەن و لەسەر زگ نەبێت خەویان لێ ناکەوێت چی بکەن؟

بەرواری دانان :2020-01-15 کۆدی پرسیار:1711

پرسیار:

پرسیار: دەڵێن ئەھلی دۆزەخ زۆر لەسەر زک دەخەون؟ ئایا ئەوانەی نوێژ دەکەن و لەسەر زگ نەبێت خەویان لێ ناکەوێت چی بکەن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نووستن لەسەر زک مەکروھە، ھەر کەسێک لەسەر زگ بخەوێت تاوانبار نابێت.

فەرموودەی ابو هریرة هاتووه رواە الترمذی یە دەلێت: پێغەمبەری سەلامی خوای لێ بێت پیاوێک دەبینێت خۆی درێژ کردووە لەسەر زک، پێی وت: (ٳن هذه ضجعة لا یحبها الله) واتە: ئەم خۆ درێژ کردنە و لەسەر زک ڕاکشانە خوا خۆشی ناوێت.

روایەتی ابن ماجە (۷٥۱) دەلێت: (إنما هی ضجعة ٲهل النار ) واتە: ئەمە ڕاکشانی خەلکی دۆزەخە.

روایەت هاتووە دەلێت: (هذه نومة یبغضها الله)، واتە: ئەم نووستنە خوای گەورە ڕقی لێ دەبێتەوە.

نووستن لەسەر زک ئەم دوو حالەتانەن:

حالەتی یەکەم: ئەگەر پێویست بوو لەسەر زک بخەوێت لەبەر تەنیشت ئێشان یان پشت ئێشان یان هەر عوزرێک لەم حالەتە دروستە بخەوێت لەسەر زک.

حالەتی دووەم: ئەگەر بخەوێت لەسەر زک بێ عوزر ، سێ وتە هەیە:

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە لەسەر زک بخەویت نەک حەرامە، واتە ئەگەر بخەوێت لە سەر زک تاوانبار نابێت وە ئەگەر واز لێ بێنێت خێری بۆ دەنووسرێ.

دووەم : هەندێک زانا دەلێن حەرامە لەسەر زک بخەویت.

سێیەم هەندێک زانا دەلێن دروست لەسەر زک بخەویت بێ کەراھەت، چونکە ئەو فەرموودەی ھاتووە لاوازە.

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە وتەی زۆربەی زانایانە کە باش نییە.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودە ھاتووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھاوەڵێکی بینیووە لەسەر زک خەوتووە، قاچی خۆی لە زکی داوە و جوولاندوویەتی، پێی گوت: "إن هذه ضجعة يبغضها الله"، وفي رواية: "إنها ضجعة أهل النار "، ئەم ڕاکشانە مەکروھە دەبێت تەرک بکرێت ئیلا ئەگەر زەروور بێت وەک ئەوەی ئازاری ھەبێت ناتوانێت پال بداتەوە ئیلا لەسەر زک، کەمترین حاڵ ئەوەیە مەکروھە لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت.

ئەم ڕاکشانە خوای گەورە ڕقی لێی دەبێتەوە دەبێت تەرک بکرێت، کەمترین شت ئەوەیە بڵێیت مەکروھە لەگەڵ ئەوەش ڕووکەشی فەرموودەکە وادیارە حەڕامە، دەبێت ئیماندار ئەم ڕاکشانە تەرک بکات مەگەر پێویست بکات) نور علی الدرب.

باشتر وایە موسلمان خۆی ڕابھێنێت لەسەر نووستن لەسەر تەنیشتی ڕاست.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام