پرسیار: پیاوێک ئافرەتێکی مارە کردووە بە مارە کردنێکی شەرعی لەلای مەلا، پاشان کێشە کەوتە نێوانیان، پیاوەکە ژنێکی تری مارە کرد، ئافرەتەکەش شووی کرد بێ ئەوەی پیاوەکە تەلاقی بدات، ئایا پیاوەکە ئێستا خێزانی تەلاق بدات تەلاقی دەکەوێت بێ ئەوەی خێزانی ئاگای لە تەلاق بێت؟ چونکە دەزانێت ئەگەر بچێتە لایان و تەلاق بدات فیتنە دروست دەبێت، ئایا تەلاق دەکەوێت ئەگەر ئافرەتەکە غائب بێت یان نەزانێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مەرج نییە بۆ تەلاق پیاو لەبەردەم خێزانی خۆی تەلاق بدات یان خێزانی زانستی پێی ھەبێت، ھەر کاتێک پیاو گوتی تەلاقم دا یان نووسی ئەوە بە تەلاق حساب دەکرێت ئەگەر چی خێزانیشی زانستی نەبێت.
پرسیار کراوە لە ابن عثيمين: پیاوێک بزر بووە لە خێزانی خۆی بۆ ماوەیەکی درێژ، وە خێزانی خۆی تەلاق دا لەنێوان خۆی و نەفسی خۆی، وە خەبەری بە خێزانی خۆی نەداوە، ئایا تەلاق دەکەوێت؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (تەلاق دەکەوێت ئەگەر چی خەبەریشی بە خێزانی خۆی نەدابێت، ئەگەر مرۆڤ بە وتە تەلاقی دا، گوتی: خێزانی خۆم تەلاق دا، ئەوە خێزانی تەلاق دراوە جا چ زانستی ھەبێت یان زانستی نەبێت، لەبەر ئەوە ئەگەر خێزانت نەزانێت بە تەلاق ئیلا دوای ئەوەی سێ جار تووشی حەز بوو، ئەوە عیدەی تەواو دەبێت لەگەڵ ئەوەش ژنەکە نەی زانیووە، ھەروەھا ئەگەر پیاوێک بمرێت خێزانی نەزانێت بە مردنی ئیلا دوای تەواو بوونی عیدە نەبێت، لەم حالەتە عیدەی لەسەر نییە، ئەو کاتە عیدەی تەواو دەبێت بە تەواو بوونی عیدە) فتاوى ابن عثيمين (٨٠٨/٢).
ئافرەت دەبێت چاوەڕێ بکات ھەتا ھاوسەری تەلاق دەدات، بە ھیچ شێوەیەک بۆ ئافرەت دروست نییە شوو بکات ھێشتا پیاوەکە تەلاقی نەداوە، ئەگەر ئافرەت شووی کرد ھێشتا پیاوەکە تەلاقی نەداوە ئەوە عەقدی نیکاح بەتالە.
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە نیکاحە بەتالەکان کە عەقدیان پووچە وەک شوو کردنی ئافرەتێک ھێشتا تەلاق نەدراوە و ھاوسەری تری ھەیە. ) المغنی.