سەردێری پرسیار:کەسێک زۆری لێکراوە بۆ کوفر کردن ئەگەرنا دەکوژرێت، ئایا کافر دەبێت ئەگەر کوفری کرد؟

بەرواری دانان :2020-01-18 کۆدی پرسیار:1719

پرسیار:

پرسیار: کەسێک زۆری لێکراوە بۆ کوفر کردن ئەگەرنا دەکوژرێت، ئایا کافر دەبێت ئەگەر کوفری کرد؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە موسلمان کوفر بکات ئەگەر زۆری لێکراوە بەڵام دەبێت لە دڵەوە پێی ناخۆش بێت و دڵی پڕ ئیمان بێت، وە بە کوفر کردن لە دین دەرناچێت چونکە پێی ناخۆشە، بەڵگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (مَن كَفَرَ بِاللَّهِ مِن بَعْدِ إيمَانِهِ إِلاَّ مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالإِيمَانِ وَلَكِن مَّن شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِّنَ اللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ) {النحل:١٠٦}.

(٢)أَخَذَ الْمُشْرِكُونَ عَمَّارَ بْنَ يَاسِرٍ فَلَمْ يَتْرُكُوهُ حَتَّى سَبَّ النَّبِىَّ -صلى الله عليه وسلم- وَذَكَرَ آلِهَتَهُمْ بِخَيْرٍ، ثُمَّ تَرَكُوهُ. فَلَمَّا أَتَى رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ: مَا وَرَاءَكَ؟. قَالَ: شَرٌّ يَا رَسُولَ اللَّهِ؛ مَا تُرِكْتُ حَتَّى نِلْتُ مِنْكَ، وَذَكَرْتُ آلِهَتَهُمْ بِخَيْرٍ؟! قَالَ: كَيْفَ تَجِدُ قَلْبَكَ ؟ قَالَ: مُطْمَئِنًا بِالإِيمَانِ. قَالَ: إِنْ عَادُوا فَعُدْ. ٍرواه الحاكم في "المستدرك" (٢/٣٨٩)والبيهقي في"السنن الكبرى" (٨/٢٠٨). وإسناده ضعيف، وروي من طرق كثيرة متعددة، يدل على أن للقصة أصلاً.

(٣)هەرموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن ئەوەی زۆری لێکراوە بە کوفر کردن و دڵی پڕ ئیمانە هیچی لەسەر نییە لە کوفر لەلای خوای گەورە.) مراتب الإجماع لاپەڕە ٦١.

لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (هەموو فوقەهاکان یەک دەنگن لەسەر ئەوە هەر کەسێک زۆری لێ بکرێت وشەی کوفر بڵێت، ئەوە بە کافر حساب ناکرێت.) الموسوعة الفقهية(٢٢/١٨٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام